زانكۆی شەفێڵد هالام، كە زانكۆیەكی بەریتانیە زەمالەی (Transform Together Scholarship)ی دەرفەتی خوێندن بۆ خوێندكارانی بیانی و خوێندكارانی ناو یەكێتی ئەوروپا راگەیاند.
دەربارەی زەمالەی (Transform Together Scholarship)
سەرجەم كۆڕسەكانی ئەم زەمالەیە بەشێوەی فوڵ تایم دەبێت، ئەم زەمالەیە دەرفەتی خوێندن دەدات بەخوێندكارانی ئارەزوومەند بۆ خویندن لە زانكۆی (شەفێڵد هالام)بۆ ئەو بەشداربووانەی كە لەم بوارانەی خوارەوە ڕەزامەندی بەدەستدێنن:
• ماستەر لە بەڕێوەبردنی كارگێڕیدا (MBA)
• ماستەر لە بەڕێوەبردنی كۆنفڕانس و چالاكیە نێودەوڵەتییەكان
• ماستەر لە (TESOL)
• ماستەر لە (Design)
• ماستەر لە تەكنیكی كشتوكاڵ
• ماستەر لە ئەندازەی پیشەسازی خۆراك
• ماستەر لەڕاهێنانی چارەسەری فیزیایی
• ماستەر لە بەڕێوەبردن لە كارگێڕی وەرزشیدا
•
زەمالەكە دەبەخشرێتە ئەو خوێندكارانەی كە خاوەنی تواناو ئاستێكی بەرزی ئەكادیمین.
چۆنیەتی پێشكەشكردنی داواكاری:
بەم هەنگاوانەی خوارەوە دەتوانی داواكاری پێشكەش بكەی بۆ زەمالەی (Transform Together Scholarship)
• سەرەتا بۆ كۆرسەكان داخوازینامە پڕبكەوە لەزانكۆی شەفێڵد هالام، دەتوانی لەڕێگەی سەردانی ئەم لینكەوە داواكاری پێشكەش بكەی http://www.shu.ac.uk/prospectus/
• هەركاتێك توانیت ئۆفەر وەربگریت لەزانكۆی شەفێڵد هالام، فۆڕمی بەرنامەی زەمالەكە دابگرە.
داگرتن
• فۆڕمەكە تەواو بكەو بیگێرەوە بۆ ئەم ئیمەیلە، ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
• دەستپێكردن لە بەرواری ١/١١/ ٢٠١٥ بۆ مانگی ١/ ٢٠١٦ دەبێت.
• سەرجەم ئەپڵیكەیشنەكان لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتەوە تاوتوێدەكرێن.
• لەكاتی سەركەوتن و بەدەستهێنانی ڕەزامەندی بۆ وەرگرتنی ئۆفەری زەمالەكە بەرلە مانگێك لە وادەی كۆتایی ئاگاداركردنەوەت پێدەگات.
كێ دەتوانێت داواكاری پێشكەش بكات؟
بۆ ئەوەی داواكار بتوانێت ڕەزامەندی وەربگرێت پێویستە ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدابێت.
• دانیشتووی دەرەوەی بەریتانیا یان یەكێتی ئەوروپا بێت.
• بۆ خوێندنی ماستەر لانیكەم دەبێت ٢.١ بەدەست بێنن لە كۆنمرەی بڕوانامەی هاوتاكراو لەگەڵ بڕوانامەی ئەكادیمی داواكراو بۆ داخل بوونی كۆرسەكان، تكایە ئەپڵیكەیشنی زەمالەكەت هاوپێچ بكە.
• بۆ خوێندنی بەكالۆریۆس هەڵگری بڕوانامەی ئینگلیزی و ڕێنماییەكانی داخڵ بوون جێبەجێ بكەن.
• بەشداربوو دەبێت بتوانێت ئۆفەری فوڵ تایم بۆ كۆرسەكانی خوێندنی ماستەرو بەكالۆریۆس وەربگرێت.
• بتوانێت خەرجی خوێندنەكەی لە ئەستۆ بگرێت لە حاڵەتی نەپالێورانی بۆ بەخشینی ڕێژەیی لە كرێی خوێندنەكەی.
• بتوانێت پارەی زیادە بدات لە كاتی هەبوونی خەرجی زیادەی داواكراو، لەوانە كرێی گەشت و سەفەر لە بوارەكەی خۆیدا.
تێبینی : ئەو خویندكارانەی كە سەرجەم مەرجەكانیان تیدایەو فۆڕمی داخوازینامەكانیان بەهێزەو خاوەنی توانایەكی ئەكادیمی و لێهاتووی باشن، تێچووی خوێندنەكەیان بەڕێژەی %٥٠ بۆ %١٠٠ كەم دەكرێتەوە لە كرێی خوێندنی ماستەر یان بەكالۆریۆسەكەیان.
بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینكە بكەن: