وهزارهتی خوێندنی باڵاو توێژینهوهی زانستی ڕێنماییەکی نوێ تایبهت به گواستنهوهی وهرگیراوانی ساڵی خوێندنی ٢٠١٤-٢٠١٥ دەردەکات، کە تیایدا سێ حاڵەتی بۆ ئەو خوێندکارانە دیاریکردووە کە لەو ساڵەدا وەرگیراون و داوای گواستنەوە دەکەن لەنێوان زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان، بەدەر لەم سێ حاڵەتە خوێندکار مافی گوستنەوەی نابێ لەنێوان زانکۆ و پەیمانگاکاندا.
١- كوڕ و كچی شههید و ئەنفالکراوان
٢- نەخۆشیی زۆر سەخت و ترسناک.
٣- هاوسهرگیری
تێبینی /
١- بۆ سەرجەم خوێندکارانی وهرگیراوی ٢٠١٤-٢٠١٥ جگە لەم سێ حاڵەتەی سەرەوە هیچ حاڵەتێکی دیکە كاری پێ ناكرێت، سهردانی بەڕێوەبەرایەتی تۆمارگای زانکۆکان مەکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی مامەڵەی گواستنەوە .
٢- ئەم ڕێنماییە تەنها ئەو خوێندکارانە دەگریتەوە کە لەساڵی خوێندنی ٢٠١٤-٢٠١٥ لە زانکۆکان وەرگیراون، واتا جگە لە وەرگیراوانی ئەو ساڵە، مامەڵەی گواستنەوە بەهیچ شێوەیەک بۆ خوێندکاران ئەنجام نادرێت.