دواى هەوڵە بەردەوامەکانى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ دامەزراندنى دەرچوانى تواناسازى و یەکەم و دووەم و سێیەمەکانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕەزامەندى نیشاندا لەسەر دامەزراندنى دەرچوانى تواناسازى و یەکەم و دووەم و سێیەمەکانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان.
لە نوسراوێکدا بەژمارە (٦٥٥٢) لە ڕێکەوتى ١٢/ ٨/ ٢٠١٥ بەئیمزاى نێچیرڤان ئەحمەد سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران دەرچوە، تیایدا ڕەزامەندى نیشانداوە لەسەر دامەزراندنى دەرچوانى تواناسازى و یەکەم و دوەم و سێیەمەکانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان.
دەرچوانى بەرنامەى تواناسازى کە ژمارەیان (٩٧) کەس و سەرجەمیان بڕوانامەى ماستەریان بەدەستهێناوە، هەروەها یەکەم و دووەم و سێیەمى سەر ئاستى زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان کە ژمارەیان (١٦٥٠) کەسە و بەم شێوەیەى لاى خوارەوە.
دەرچوانى زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٣-٢٠١٤) کە ژمارەیان (١٤٣٣) کەس.
دەرچوانى زانکۆ پۆلیتەکنیکى هەرێمى کوردستان بۆ بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٢-٢٠١٣) کە ژمارەیان (٢١٥) کەس.
دەرچوانى یەکەمى پەیمانگەى تەکنیکى هەولێر بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١١-٢٠١٣) کە ژمارەیان (٢) کەسە و پێشتر دانەمەزراون.
لە هەمان نوسراودا و ئەوەى پەیوەستە بەدامەزراندنى (یەکەم و دووەم و سێیەم)ى سەر ئاستى زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى (٢١٠٤-٢٠١٥)، وەزارەتى دارایى و ئابورى بەهەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى خوێندنى باڵا و تویژینەوەى زانستى میلاکى پێویست لە چوارچێوەى بودجەى ساڵى ٢٠١٦ دابین دەکات.
لەلایەکى دیکەوە وەزارەتى خوێندنى باڵا و تویژینەوەى زانستى داوا لە یەکەم و دووەم و سێیەمەکانى دەرچوانى ساڵى خوێندنى (٢٠١٣-٢٠١٤) دەکات سەردانى زانکۆ و پەیمانگەکان بکەن بۆ دلنیابون لە ناوەکانیان.
بڕوانە لیستى ناوى دەرچوانى تواناسازى کە ژمارەیان (٩٧) کەسە.
سەرجەم نوسراوەکانی رەزامەندی دامەزراندنی یەكەم و دووەم و سێیەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم