وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی لیستی ئه‌و زانكۆیانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات راده‌گه‌یه‌نێت، كه له‌مه‌ودوا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه په‌سه‌ندكراو و باوه‌ڕپێكراون بۆ مه‌به‌ستی مۆڵه‌تی خوێندن و تواناسازی و هه‌موو جۆره‌كانی دیكه‌ی خوێندن له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات و یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌كان.
ئه‌م لیسته له‌سه‌ر بنه‌ماو پێوه‌ری زانستی ئاماده‌كراوه و، سوود له سیسته‌مه جیاكانی ریزبه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی و نیشتیمانی زانكۆكانی وڵاتانی جیهان وه‌رگیراوه. ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه خوازیارن له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات درێژه به خوێندن بده‌ن، پێویسته ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه بكه‌ن: 1. لیستی نوێی زانكۆ په‌سه‌ندكراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له رێككه‌وتی (١ / ٩ / ٢٠١٥) ه‌وه كاری پێده‌كرێت. 2. پابه‌ندبوون به‌م لیسته، پێشكه‌شكارانی هه‌موو جۆره‌كانی خوێندنی باڵا (ماسته‌ر و دكتۆرا) له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌گرێته‌وه (مۆڵه‌تی خوێندن، تواناسازی، زه‌ماله)، هه‌روه‌ك ئه‌و به‌ڕێزانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه ده‌خوازن به‌شێوازی (نفقه خاصه و مۆڵه‌تی بێمووچه ده‌یانه‌وێت درێژه به خوێندن بده‌ن). 3. ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه له دوای ئه‌م ڕێكه‌وته‌وه داواكاری بۆ خوێندن له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات پیشكه‌ش ده‌كه‌ن، پێویسته ئۆفه‌ری خوێندنی كۆرسی زمان و كۆرسی ئه‌كادیمی له‌یه‌كێك له‌و زانكۆیانه به‌ده‌ست بهێنن، كه له‌لیسته‌كه‌دا هاتووه به پێچه‌وانه‌وه له دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان مامه‌ڵه‌ی یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌یان بۆ ئه‌نجام نادرێت. 4. پێشكه‌شكارانی هه‌موو جۆره‌كانی خوێندن له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێویسته به‌ر له ڕۆیشتن سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی نێردراوان و په‌یوه‌ندییه ڕۆشنبیرییه‌كان له دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی بكه‌ن، بۆ مه‌به‌ستی دڵنیابوون له بوونی زانكۆكه‌یان له لیستی زانكۆ په‌سه‌ندكراوه‌كانی وه‌زاره‌ت و كردنه‌وه‌ی فایلی خوێندن له به‌ڕێوه‌به‌رێتی نێردراوان له دیوانی وه‌زاره‌ت. 5. ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه له ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دانه‌مه‌زراون و خوازیارن له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات درێژه به خوێندن بده‌ن و دوای ته‌واوكردنی خوێندن ده‌یانه‌وێت له‌هه‌رێمی كوردستان كار بكه‌ن، پێویسته به هه‌مان شێوه له ڕێكه‌وتی (١ / ٩ / ٢٠١٥) ه‌وه پابه‌ند بن به لیستی نوێی زانكۆپه‌سه‌ندكراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات. 6. بڕیاری پابه‌ندبوون به لیستی نوێی زانكۆپه‌سه‌ندكراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌و به‌ڕێزانه ناگرێته‌وه كه دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی عێراقن و ڕه‌گه‌زنامه‌ی بیانیان هه‌یه. 7. لیستی نوێی زانكۆ په‌سه‌ندكراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌و به‌ڕێزانه ناگرێته‌وه كه پێش رێككه‌وتی (١/ ٩ /٢٠١٥) له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ستیان به خوێندن كردوه.