دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم لە پرۆژەدەستوری هەرێمی کوردستاندا ناونیشانی توێژینەوەیەکی (شیکاری-بەراوردکارییە)
توێژینەوەیەکی ورد و جددیی (هێمن ره‌سوڵ موراد) مامۆستا له به‌شی یاسا- فاکه‌ڵتی زانسته‌مرۆڤایه‌تییه‌کانی زانکۆی راپه‌ڕین-ه، کە لە چەند رۆژی رابردودا، سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمانی کوردستان چاپ و بڵاویکردۆتەوە. توێژینەوەکە بابه‌تێکی گرنگ و هه‌نوکه‌یی بواری یاسا و سیاسه‌تی گۆڕه‌پانی هه‌رێمی کوردستانی کردۆته ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی و، لە چەند باس و داخوازییه‌ک پێکهاتوە و، دواجاریش گه‌یشتۆته کۆمه‌ڵێ ده‌ره‌نجامی گرنگ. وه‌کچۆن توێژه‌ر چه‌ند راسپارده‌یه‌کیشی له‌وباره‌یه‌وه خستۆته‌ڕو.