سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به خوێندكارانی تواناسازی دوو بڕیاری ده‌ركرد.
له فه‌رمانه‌كه‌دا كه له 26ی ئابی 2015 به ئیمزای "نێچیرڤان ئه‌حمه‌د" سه‌رۆكی دیوان ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌رچووه، له خاڵی یه‌كه‌مدا هاتووه :" كاندیدانی تواناسازی ئه‌وانه‌ی كه كۆرسی زمانیان ته‌واوكردووه له‌به‌ر بارودۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان خوێندنیان راگیراوه و ئۆڤه‌ری بێ مه‌رجیان هه‌یه، رێگایان پێ بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ده‌ست به خوێندنی ئه‌كادیمی بكه‌ن له‌و زانكۆیانه‌ی كه لێی وه‌رگیراون".
له خاڵی دووه‌می فه‌رمانه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكراوه، له‌سه‌ر داوای خۆیان ئه‌و كاندیدانه‌ی، كه سه‌فه‌ریان نه‌كردووه و پێشتر فۆرمیان پڕكردووه‌ته‌وه ژماره‌یان 241 كاندیدە، رێگایان پێ بدرێت له ده‌ره‌وه‌ى ولآت و له‌سه‌ر حيسابی خۆیان ده‌ست به كۆرسی زمان بكه‌ن و كاره‌كانیان بۆ رایی بكرێت.
هەروەها لە فه‌رمانه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، به‌و مه‌رجه ده‌بێت له به‌شی یاسایی له وه‌زاره‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌ڵێن نامه‌یه‌ك بده‌ن تاكو بارودۆخی ئابووری هه‌رێمی كوردستان باش بێت و پاشان مافه‌كانیان به پێی رێنماییه‌كانی دارایی تواناسازی بۆیان خه‌رج ده‌كرێت.