بەپێی فەرمانی زانکۆیی ژمارە (٢٥٦) کە لە ٢٠ / ٥ / ٢٠١٥ دەرچووە، تیایدا رۆژمێری ساڵانەی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٥ – ٢٠١٦) پەسەند کراوەو بەپێی رۆژمێرەکەش رۆژی شەممە ١٩ / ٩ / ٢٠١٥ یەکەم رۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن دەبێت بۆ قۆناغەکانی (دوو ، سێ ، چوار) لەسەرجەم فاکەڵتییەکانی زانکۆی راپەڕین.
لە ساڵنامەکەی زانکۆی راپەڕین-دا ڕۆژی ٢ / ٩ / ٢٠١٥ بە ڕۆژی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٤ – ٢٠١٥) دیاریکراوە، هەروەک ڕۆژی ٢٢ / ١٠ / ٢٠١٥ وەک رۆژی بەڕێوەچونی مەراسیمی ئاهەنگی دەرچووانی ساڵی (٢٠١٤ – ٢٠١٥) دیاریکراوە.
سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین ئاگاداری سەرجەم خوێندکاران دەکاتەوە لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە ڕۆژی ١٩ / ٩ کە دەکاتە رۆژی شەممە،یەکەم ڕۆژی دەوامی فەرمی زانکۆیە و پێویستە سەرجەم خوێندکاران لە هۆڵەکانی وانە وتنەوە ئامادەبن.