University of Raparin Logo

پەیڕەوی بەشی ناوخۆیی زانکۆی ڕاپەڕین ٢۰۱٥

چاپکردن ئیمەیڵ

پەیڕەوی بەشی ناوخۆیی زانکۆی ڕاپەڕین، لەسەرەتای ساڵی خوێندنی (٢٠١٣-٢٠١٤) بە ناونیشانی (سیستمی ناوخۆیی بەشەناوخۆییەكانی زانكۆی راپەڕین) لەلایەن (م.هێمن رەسوڵ موراد) مامۆستای بەشی یاسا لەزانكۆی ڕاپەڕین گەڵاڵەكراوە.

دواتر لەسەر راسپاردەی بەڕێز (د.هێرش رسوڵ) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران لیژنەیەك بۆ پێداچونەوە‌و هەمواكردنەوەی پەیڕەوەکە پێكهات، كە لەلایەن (م.رەوا كاكەڕەش سەیدمینە)ەوە سەرۆكایەتی دەكرا،‌ پەیڕەوەکە لە (١٦) ماددە پێکهاتووە، ئامانج لە دانانی ئەم پەیڕەوە بریتییە لە فەراهەمكردنی پێداویستییە سەرەكییەكان بۆ یارمەتیدانی خوێندكار بۆ فێربوون بەپێی توانا، رێكخستنی شێوازی نیشتەجێبوون‌و هەڵسوكەوتی خوێندكار لە بەشی ناوخۆیی، كە ماڵی دووەمیەتی.

ئەم پەیڕەوە بە هەماهەنگی نێوان یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران و راگری فاكەڵتی زانستەمرۆڤایەتییەكان و بەڕێوەبەرایەتییەكانی: (بەشەناوخۆییەكان، كاروباری یاسایی، كاروباری دارایی) هەمواركرایەوە‌ و بەمجۆرەی خوارەوە ئامادەكرا.

تێبینی / پێویستە سەرجەم خوێندکارانی دەرەوەی شار کە لەبەشەناوخۆییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین نیشتەجێ دەبن بەوردی ئەم پەیڕەوە بخوێننەوە و ڕەچاوی بڕگە و ماددەکانی بکەن .

کلیک بکە بۆ بینینی پەیڕەوەکە PDF