University of Raparin Logo

بەریتانیا سكۆلارشیبی چیڤنینگی بۆ خوێندكارانی عێراق راگەیاند

چاپکردن ئیمەیڵ

سكۆلارشیپی (CHEVENING) هەلێكی باشە بۆ فێرخوازان تا لە یەكێك لە دامەزراوە ئەكادیمیەكانی بەریتانیا درێژە بە خوێندن بدەن و ماستەر بخوێنن لەماوەی تەنها یەك ساڵدا. ئەم سكۆلارشیپە سەرەرای پشتگیریە داراییەكەی دەرفەتێكیش باشیش دەرەخسێنێت تا ببیتە بەشێك لەو نێتوێركە جیهانیەی كە پرۆگرامەكە دروستی كردووە. ئەم پرۆگرامە ئەمانە لەخۆ دەگرێت:

•    كرێی خوێندن
•    مووچەیەكی مانگانە
•    تێچووی گەشتكردن لە/بۆ بەریتانیا
•    تێچووی داواكاری ڤیزا و چەندان خزمەتگوزاری تر بەڵگەنامە پێویستەكان لە كاتی پێشكەش كردنی داواكاری:
•    پێشكەشكردنی دوو نامە بە ئینگلیزی ( نامەی هاندان، نامەی پشتگیری)
•    بروانامەی بە نمرە
•    هەڵبژاردنی سێ كۆرسی جیاواز لە ناو پرۆگرامەكەدا
•    پاسپۆرت
دوا مۆڵەت:
دوا مۆڵەت بۆ پێشكەش كردنی داواكاری بریتیە لە : 2015/11/3. چۆنیەتی پێشكەش كردن
فۆرمی داواكاری پرۆگرامەكە بۆ ساڵی 2016-2017 ئێستا كراوەیە و پێشكەش كردن تەنها لە رێگەی ماڵپەری سەرەكیەوە دەبێت.
بۆ زانیاری زیاتر، دەتوانن سەردانی ماڵپەری پرۆگرامەكە بكەن بەم ناونیشانە:
HTTP://WWW.CHEVENING.ORG/IRAQ