University of Raparin Logo

هەماهەنگی لە نێوان پەروەردەی ڕاپەڕین و زانكۆی ڕاپەڕین دووپاتكرایەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

بەمەبەستی ئەنجامدانی كۆونەوەی هەماهەنگی نێوانیان بۆ تاووتوێ‌ كردنی چەند پرسێكی پەیوەست بەلایەنی پەروەردە و خوێندنی باڵا، ئەمڕۆ چوار شەممە، بەڕێز (پ.د.محمد علی عبداللە) سەرۆكی زانكۆی ڕاپەڕین پێشوازی لە (م.سیف الدین ) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕاپەرین و وەفدێكی یاوەری كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا چەند تەوەرێكی پەیوەست بەلایەنی پەروەردە و خوێندنی باڵا گفتوگۆیان لەبارەوە كرا، سەرۆكی زانكۆی ڕاپەڕین ئامادەیی زانكۆكەی دەربڕی بۆ هاوكاریكردنی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕاپەڕین لە رێگەی بەرزكردنەوەی توانستی زانستی مامۆستایان لە سنوری پەروەردەی ڕاپەڕین.

لەلایەن خۆیەوە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕاپەرین سوپاسی سەرۆكی زانكۆی ڕاپەڕین-ی كرد و هیوای خواست ئەم هەماهەنگییە ببێتە مایەی بەرەوپێشچوونی ڕەوتی پڕۆسەی خوێندن لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین.

لە كۆتایی كۆبونەوەكەدا هەردوولا بەمەبەستی پتەوكردنی هەماهەنگی نێوانیان جەختیان لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە كردەوە:

- دەوامی خوێندنی ئێوان لەزانكۆی ڕاپەڕین كە بۆ مامۆستایانی میلاكی وەزارەتی پەروەردە لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕاپەرین كراوەتەوە لە كاتژمێر (4) ی ئێوارەوە بكرێتە كاتژمێر(5)ی ئێوارە.

- بەفۆڕم كردنی ڕاهێنان(تطبيق)ی خوێندكارانی قۆناغی چوار لەزانكۆی ڕاپەڕین كە لە خوێندنگاكانی سنوری پەروەردەی ڕاپەرین ڕاهێنان ئەنجام دەدەن، گێڕانەوەی فۆڕمەكان بۆ زانكۆی ڕاپەڕین بەمەستی هەڵسەنگاندنی توانای پەروەریی خوێندكارانی قۆناغی چوار لەلایەن زانكۆوە .

- هەوڵدان بۆ كردنەوەی بەشی نوێ‌ لەزانكۆی ڕاپەڕین بەپێی پێویستی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕاپەرین.