رێكخراوی دادی ئەڵمانی بۆ ئاڵوگۆڕی ئەكادیمی پرۆگرامی UNILEAD ی بۆ ساڵی 2016 راگەیاند، كە پرۆگرامێكی سەردەمیانەی پێشكەوتووە بۆ گەنجانی سەكردە لەزانكۆكانی جیهان لەبواری خوێندنی باڵا.
پڕۆگرامەكە تیشكدەخاتە سەر بەڕێوەبردنی دارایی و پرۆژەو وەبەرهێنان و سەرچاوە مرۆییەكان و پەرەپێدانی تاكەكەس و پرۆژەی داهێنەرانە.
پڕۆگرامی UNILEAD تایبەت كراوە بۆ گەنجانی سەركردە لە ئاستی بەرێوەبردن لەزانكۆكانی باشوری خۆرهەڵاتی ئاسیاو باشورو خۆرهەڵاتی ئەفریقاو ئەمریكای ناوەڕاست و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.
پێویستە خوازیار ئەم مەرجانەی تێدابێت بۆ بەشداریكردن لەپڕۆگرامەكە:
1. تەمەنی بەشداربوو لەنێوان (30 – 40) ساڵی دابێت.
2. لەئێستادا لەدامەزراوەیەكی خوێندنی باڵادا لەئاستی بەڕێوەبردندا كاربكات.
3. هەڵگری بڕوانامەی ماستەر بێت.
4. لانیكەم (2) ساڵ ئەزموونی كاری بەڕێوەبردنی هەبێت لەزانكۆدا.
5. ئاستێكی باشی هەبێت لە زمانی ئینگلیزیدا (بەتایبەتی لە نوسین و ئاخاوتن).
پێداویستیەكانی پێشكەشكردنی داواكاری:
1. پڕكردنەوەی فۆڕمی ئۆنلاین .
2. نامەی هاندان (Motivation Letter).
3. نامەی پشتگیری (Recommendation Letter).
4. بەڵگەنامەی زمانی ئینگلیزی (Proof of English).
دوا كات بۆ پێشكەشكردنی داواكاری رۆژی2015/10/12 دەبێت.
بۆ پڕكردنەوە فۆڕم، كلیك لێرە بكە.
http://www.c3l.uni-oldenburg.de/unilead_2016.html