University of Raparin Logo

پشووی جەژنی قوربان  دیاریکرا

چاپکردن ئیمەیڵ

وتەبێژی فەرمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، لەکۆبونەوەی ئەمڕۆدا بەفەرمی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی پشووەکانی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە بریاریدا، بەگوێرەی بریارەکەش لەسەرجەم دامودەزگا حکومییەکان شەش رۆژ کراوەتە پشوو.

پشووەکان لە رۆژی چوار شەممەی هەفتەی داھاتوو ٢٣ / ٩ / ٢٠١٥ دەستپێدەکات و تا ڕۆژی دووشەممە ٢٨ / ٩ / ٢٠١٥ بەردەوام دەبێت و رۆژی سێ شەممە ٢٩ / ٩ / ٢٠١٥ دەوامی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.

بەم بۆنەیەوە بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین-ەوە پیرۆزباییەکی گەرم لەخانەوادەی شەھیدان وپێشمەرگە قارەمانەکانی سەنگەر و تێکڕای موسڵمانانی کوردستان وعیراق وجیھان دەکەین، هەروەها پیرۆزبایی لەسەرجەم مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆمان دەکەین، ھیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆشی و ئارامی وسەقامگیری لە ھەرێمی کوردستان و سەرکەوتن بەسەر تیرۆر.