هەردوو نامیلكەی پلانی ستراتیژی تا ساڵی ٢٠٢٠، و پەیڕەوی ناوخۆی زانكۆی راپەڕین، بە كوالێتی بەرز لەچاپ دراون و بەسەر تەواوی فاكەڵتی و بەش و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ناو زانكۆدا دابەشكران.
جێی ئاماژەیە بۆ یەكەمجارە لەكوردستاندا زانكۆیەكی حكومی پەیڕەوی كارگێڕی بەنامیلكەی رەسمی بڵاوبكاتەوە، هەروەها پلانێكی ستراتیژی درێژخایەن بەهەمان شێوە بەنامیلكە بڵاوبكاتەوە كە پێشتر لەرێی كۆنفرانسێكی ئەكادیمییەوە پلانەكە داڕێژرابوو.
شایانی باسە، بەهۆی نەبوونی بودجەو راگرتنی چاپەمەنی بۆ زانكۆكانی بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتی دارایی دواجار هەردوو نامیلكەكە لەسەر ئەركی مەكتەبی دارایی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و لەڕێی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەكان، راگەیاندن و چاپەمەنییەكان لەچاپ دراون، بۆیە بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین سوپاس و پێزانین ئاراستەی مەكتەبی دارایی (ی.ن.ك) دەكەین و ئاواتەخوازین بەردەوام بن لەهاوكاریی كردنی زانكۆ تازەكان و بەتایبەتیش زانكۆی راپەڕین.