زانكۆی راپەڕین لە یۆبیلی زیوینی راپەڕینی پێنجی ئادار-دا كۆنفرانسێكی زانستی بە دروشمی (گەشەپێدانی ڕاپەڕین و خوێندنەوەیەكی نوێ بۆ ڕەهەندەكانی) سازدەكات لە شاری ڕانیە لە رۆژانی ٢٠١٦/٣/٨،٧،٦.
لەڕێی لیژنەیەكی باڵاوە ئامادەكاری دەكرێت بۆ بەستنی كۆنفرانسە زانستییەكەو لەئێستاشدا ماڵپەڕی ئەلكترۆنی تایبەتی بە كۆنفرانسەكە دروستكراوەو لەسەر پێگەی فەڕمی زانكۆی ڕاپەڕین لەئینتەرنێت بڵاوكراوەتەوەو توێژەران دەتوانن سەردانی پێگەی كۆنفرانس بكەن لەسەر دۆمەینی (www.con.raparin.edu.krd)، بۆ زانیاری زیاتر‌و پڕكردنەوەی فۆڕمی بەشداریکردن بۆ ئەو توێژەرانەی خوازیارن بە توێژینەوەی زانستی بەشداری كۆنفرانسەكە بكەن.
زانكۆی راپەڕین بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بەڕاپەڕین و دەڤەری ڕاپەڕین ئەم كۆنفرانسە زانستییە ڕێكدەخات و ئامانجی هەڵسەنگاندنی زانستیانەو بابەتییانەی ڕاپەڕین و زیاتر گەشەپێدانی دەڤەری راپەڕین و، خستنەڕووی پڕۆژەی جدییە بۆ زیاتر ئاوەدانكردنەوەو بەرەوپێشبردنی سنورەكە.
پێویستە توێژەران بەپێی ئەم مەرجانە ناونیشان و پوختەی توێژینەوەكانیان بنێرن و بەپێی ڕێنماییە تایبەتیەكان توێژینەوەكانیان بنووسن لەچوارچێوەی تەوەرە دیاریكراوەكان بەپێی ئەم رێنماییانە:
ڕێنمایی بۆ توێژه‌ران
١- توێژینه‌وه‌کان پێویسته په‌یوه‌ندار بن به ڕاپه‌ڕین له هه‌ردوو ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کی:
یه‌که‌م: ڕه‌هه‌نده جیاوازه‌کانی ڕاپه‌ڕینی ئاداری ١٩٩١ ،
دووه‌م: گه‌شه‌پێدانی ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین. ده‌کرێت توێژینه‌وه‌کان له‌بواره‌کانی:
سیاسی،ئابوری،کۆمه‌ڵایه‌تی،که‌لتوری،میدیایی،مێژوویی،جوگرافیایی،په‌روه‌رده‌یی، ته‌ندروستی،کشتوکاڵ،ژینگه،ئاوه‌دانکردنه‌وه بێت.
٢-پوخته‌ی توێژینه‌وه‌کان له ٢٥٠ وشه زیاتر نه‌بێت،وه تێدا ئامانج و پلان و ڕاسپاردەکان روون دەکرێتەوە .
٣-توێژینه‌وه‌کان ئه‌کادیمی بێت وه هه‌موو مه‌رج و بنه‌ما زانستییەکانی توێژینه‌وه‌ی زانستی تێدا بێت ،که له لایه‌ن پسپۆڕی شاره‌زا به پێی پسپۆڕی هه‌لده‌سه‌نگێندرێت و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت که ئایا شیاوه بۆ پێشکه‌ش کردن له کۆنفرانس یان نا ، وه‌له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که‌دا ناگه‌ڕێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌که‌ی.
٤-پێویسته ئه‌و توێژینه‌وانه پێشتر بڵاو نه‌کرابێته‌وه له هیچ گۆڤارێک وه له هیچ کۆنفرانسێک پێشکه‌ش نه‌کرابێت.
٥-ده‌گونجێت ز‌مانی نوسینی توێژینه‌وه‌کان کوردی،عه‌ره‌بی،ئینگلیزی بێت.
٦- ژماره‌ی لاپه‌ره‌ی توێژینه‌وه‌کان له ٢٠ لاپه‌ره زیاتر نه‌بێت.
٨-ناونیشانی توێژینه‌وه‌که له سه‌ره‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می توێژینه‌وه‌که ده‌بێ به فۆنتی (١٦) بۆ زانسته مرۆڤایه‌تییه‌کان و (١٤) بۆ به‌شه زانستییه‌کان.جۆری فۆنته‌که Ali-k-alwand بۆزمانی کوردی Ali-a-jiddah بۆ ز‌مانی عەرەبی.
٩-ناونیشانە لاوەکیەکان بە پیتی Ali-A-samik بۆ عەرەبی و Ali-k-samik بۆ کوردی.
١٠- ناوه‌ڕکی توێژینه‌وه‌که به جۆری پیتی Ali-a-sahifa بۆ عەرەبی Ali-k-Alwand بۆ کوردی بەکاردێ.
١١- ئەو توێژینەوانەی بە ز‌مانی ئینگلیزین دەبێ بە فۆنتی جۆری (Arial) بنوسرێن،بە پیوانەی ١٤ بۆ سەرە بابەت و ١٢ بۆ نوسینی تێکستەکە لەگەڵ بەجێهێشتنی مەودای دێڕونیوێك لە نێوان دێڕەکان،و سەرچاوەکانیش بە سیستمی Harvard بنوسرێن.
١٢- ناوی توێژەر یان توێژینەوەکان بە فۆنتی ١٦ بۆ مرۆڤایەتیەکان و ١٤ بۆ زانستیەکان بەکاردێ.