به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایگەیاند كه ئه‌و خوێندكارانه‌ی ئه‌مساڵ قۆناغی ١٢ی ئاماده‌ییان ته‌واو كردووه و نمره‌كانیان به‌دڵ نییه ده‌توانن لە ساڵی داهاتوو دا تاقیكردنه‌وه بكه‌نه‌وه و خوێندکارە سێ ساڵەکانیش دەتوانن لە خوێندنگاکانى خۆیان دەوام بکەنەوە.
نوره‌دین عوسمان سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌كنیكی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایگه‌یاند :ئه‌و خوێندكارانه‌ی ئه‌مساڵ به خولی یه‌كه‌م یان دووه‌م قۆناغی ١٢ی ئاماده‌ییان ته‌واو كردووه و نمره‌كانیان به‌دڵ نه‌بووه، ده‌توانن ساڵی داهاتوو تاقیكردنه‌وه‌ی گشتی ئه‌نجام بده‌نه‌وه و ئه‌گه‌ر نمره‌ی باشیان هێنا ده‌توانن ئه‌وه‌یان بۆ هه‌ژمار بكرێت، ئه‌گه‌ر نمره‌ی باشتریشیان نه‌هێنا ده‌توانن نمره‌ی پێشووتریان بۆ هه‌ژمار بكرێته‌وه.”
وتیشی: ئه‌و خوێندكارانه ده‌بێت پێویستە سه‌ردانی په‌روه‌رده‌ی شاره‌كانیان بكه‌ن و داوای "چاكردنی تێكڕا"كه‌یان پێشكه‌ش بكه‌ن، به‌ڵام بۆیان نیه له خوێندنگه‌كانیان دابنیشنه‌وه وه‌ك خوێندكارێكی ئاسایی، به‌ڵكو ته‌نها ده‌توانن تاقیكردنه‌وه‌ی گشتی ئه‌نجام بده‌نه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی به‌رایی "ته‌مهیدی" ئه‌نجام بده‌ن ".
سه‌باره‌ت به به‌خشینی سێ نمره‌كه به ئه‌و خوێندكارانه‌ی به دوو ساڵ له قۆناغی ١٢ی ئاماده‌یی ده‌رچوون نوره‌دین عوسمان وتی: "هه‌تا ئێستا ئه‌و بابه‌ته نه‌بووه به بڕیار، بۆئه‌وه‌ی بزانرێت چه‌ند نمره‌یان پێده‌درێت، چونكه هیچ رێنماییه‌ك له‌و باره‌یه‌وه ده‌رنه‌چووه، به‌ڵام ئه‌و خوێندكارانه ساڵی پاریان به "ساڵی نه‌كه‌وتن" بۆ حساب كراوه، بۆیه به یه‌ك ساڵه هه‌ژمار ده‌كرێن".
وتیشی "ئه‌گه‌ر رێنمایی بۆ ئه‌و سێ نمره‌یه ده‌ربچێت به هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا ده‌بێت.