بەپێی نووسراوێك كە واژۆی ٣٥ پەرلەمانتاری لەسەرە و، تیایدا پشتگیری داخوازییەكی خوێندكارانی ماستەر دەكرێت بۆ لابردنی مەرجی (IELTS) بۆ خوێندنی ماستەر لە زانكۆكاندا.
لە نوسراوەكەدا هاتووە : "ئێمەی پەرلەمانتارانی كوردستان پشتگیری داخوازی خوێندكارانی ماستەر دەكەین بۆ لابردنی مەرجی (IELTS) و دووبارە رێكخستنەوەی رێنماییەكان بەجۆرێك لەگەڵ خزمەتی رەوتی زانستی زانكۆكاندا بگونجێت".
تێبینی/ لە نووسراوە رەسمییەكەی پەرلەمنتاراندا ناوی تاقیكردنەوەی توانستی ئینگلیزی (IELTS) بە هەڵە نووسراوەو كراوە بە (ILTES) كە وشەكە لەبنەڕەتدا كورتكراوەی (International English Language Testing System)ە.
هەروەك لە نووسراوە رەسمییەكەدا هیچ روونكردنەوەیەكیش نەدراوە كە ئایا لابردنی ئەم مەرجە بۆ خوێندنی ماستەرە یاخود بۆ پێدانی نازناوی زانستی مامۆستای یاریدەدەرە بەهەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر، بۆیە لەهەواڵەكەدا هاوشێوەی ناوەڕۆكی نووسراوەكە ئاماژەی پێدراوە.
دهقی پشتگیری پهرلهمانتارهكان