بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین-ەوە پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێز (محەمەد وەتمان محەمەد) دەکەین بەبۆنەی بەدەستھێنانی بڕوانامەی ماستەر بەپلەی
نایاب لەپسپۆڕی جوگرافیا – بەناونیشانی (بنەما جوگرافییەکانی پلاندانانی گەشتیاری لەقەزای شارباژێڕ) لەزانکۆی سلێمانی، ھەروەک ھیواخوازین ناوبراو بەردەوام بێت لەسەرکەوتن لەھەموو بوارەکانی ژیانیداو بەدەستھێنانی بڕوانامەی باڵاتری زانستی بەئامانجی زیاتر خزمەتکردنی دەڤەرەکەو زانکۆی راپەڕین.
سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین