بەبۆنەی ھاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز، بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین-ەوە پیرۆزبایی ئاراستەی کەس و کاری سەربەرزی شەھیدانی سەنگەری بەرگری لەخاکی کوردستان و، گشت موسڵمانانی جیھان و موسڵمانانی کورد بەتایبەت دەکەین.
ھەروەک پیرۆزبایی لە سەرجەم خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆمان دەکەین، ھیواخوازین ئەم جەژنە پیرۆزە دەروازەیەک بێت بۆ یەکڕیزی گەلی کورد و کۆکردنەوەی تەواوی دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکان، دەخوازین ببێتە سەرەتایەک بۆ سەرکەوتنی ھەمیشەیی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لەبەرامبەر تێرۆریستانی دژی مرۆڤایەتی و، پاککردنەوەی خاکی پیرۆزی کوردستان لێیان.
سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین