بەڕێزان: خوێندکاران و مامۆستایانی خۆشەویست
سڵاوی زانست...
بەبۆنەی دەستپێکی ساڵی تازەی خوێندنی ٢٠١٥ – ٢٠١٦، گەرمترین پیرۆزبایی زانستتان ئاڕاستە دەکەم، ھیواخوازم ئەمساڵی خوێندن ببێتە ساڵێکی پڕ ئارامی بۆ کوردستانەکەمان و رزگارکردنی سەرجەم ناوچە کێشە لەسەرەکان و کۆتایی ھێنان بەشەڕی نەگریسی تێرۆر کە بەرۆکی وڵاتەکەمانی گرتووە، داواتان لێدەکەم بۆ رێزگرتن لەخوێنی گەشی شەھیدە سەربەرزەکانمان بەیەک دەستەو تیم و گروپ، دەست لەناودەست بین بۆ سەرخستنی پڕۆسەی خوێندن لەوڵاتەکەمانداو بەتایبەتی لەزانکۆکانداو زانکۆمان.
لێرەوە جارێکی دیکە پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆمان دەکەم و ھیوای ساڵێکی پڕ لەسەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
پ.د.محمد علی عبداللە
سەرۆکی زانکۆی راپەڕین