پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕۆژنامەیەکی تایبەت بە پرسی خوێندنی باڵا دەردەکات بەناوی ڕۆژنامەی (پرس)
وریا فەتاح سەرپەرشتیاری ڕۆژنامەکە لەسنوری ئیدارەی ڕاپەرین بەدەنگی زانکۆی ڕاپەرینی ڕاگەیاند" پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕۆژنامەیەکی تایبەت بە پرسی خوێندنی باڵا دەردەکات بەناوی ڕۆژنامەی (پرس) کە ئۆفیسی سەرەکی ڕۆژنامەکە لەشاری سلێمانی-یە، وابڕیارە یەکەم ژمارەی لە ١٢ / ١٠ / ٢٠١٥ دەربچێت.
جێی ئاماژەیە ڕۆژنامەی (پرس) بەتەنها کار لەسەر زانکۆکانی سنوری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی ڕاپەرین دەکات.