زانیاری لەسەر پڕۆگرامەكە:
پرۆگرامی فولبرایت لەلایەن حكومەتی ئەمەریكا خەرجی بۆ دابینكراوەو بۆ ئەمساڵی ٢٠١٦، (٢٢) توێژەر لەسەرتاسەری عێراق دەبات بۆ پەیمانگاكانی ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە ٦/٢٦ تا ٩/٤ – ٢٠١٦، بەمەبەستی برەوپێدانی فاكەڵتیەكان و پێدانی زانیاری و بەشداریكردن لەچالاكیە ئاڵوگۆڕیە كەلتوریەكاندا. پڕۆگرامەكە پێنج گروپی پابەند بەرێساو یاسایە كە هەریەكەیان لە ٤-٦ توێژەر پێكدێت و لەو پەیمانگایەی كە بۆیان دیاریكراوە ماوەی ١٠ هەفتە بەسەردەبەن كە تێیاندا لەسەر شێوازی نوێی وانەوتنەوو توێژینەوە، چاودێری پۆل، ئامادەبوون لەسێمینارو برەودان بەپەیوەندییەكانیان لەگەڵ فاكەڵتیەكانی ئەمەریكا ئاشنادەكرێن.
ئامانجە سەرەكیەكانی پڕۆگرامەكە:
1.بنیاتنانی توانستی بەرزتری خوێندن لەعێراق لەرێگەی بەرەوپیشبردنی فاكەڵتییەكان.
2.هاندان بۆ هاریكاریكردنی ماوەدرێژو پەیوەندی دامەزراوەیی لەنێوان تویژەرانی ئەمەریكاو عێراق.
3.بەرزكردنەوەی ئاستی لەیەكگەشتنی دوولایەنە لەنێوان عێراقیەكان و ئەمەریكیەكاندا.
كێ دەتوانێت داواكاری پێشكەش بكات:
پێشبڕكێی ٢٠١٦، لەئێستادا بۆ ئەندامانی فاكەڵتی و زانكۆكان كراوەیە، ئەوانەی بڕوانامەی ماستەریان هەیە و لانیكەم ٥ ساڵ ئەزموونی فێركردن و خزمەتی زانكۆیان هەیە یاخود ئەوانەی بڕوانامەی دكتۆرایان هەیەو كەمتر لە 5 ساڵ ئەزموونی فێركردنیان نەبێت. هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر كە لەئێستادا خۆیان تۆماركردوە بۆ خوێندنی دكتۆرا نابێت لە٣ ساڵ خزمەتیان كەمتر نەبێت.
داواكار دەبێت زمانی ئینگلیزی بەنوسین و قسەكردن بەباشی بزانیت.
ئەم پڕۆگرامە جەخت لەسەر ئەم بوارانەی خوارەوە دەكاتەوە:
١- ئەدەبیاتی ئەمریكی
٢- ئەندازیاری
٣- زانست و تەكنۆلۆژیا
٤- زمانەوانی
٥- پاراستنی كەلەپوری كەلتوری
چۆنیەتی پێشكەشكردنی داواكاری:
بۆ پێشكەشكردنی فۆرمی داواكاری، دەتوانن سەردانی ئەم لینكە بكەن:
https://apply.embark.com/student/fulbright/scholars/30/
بۆ رێنمایی لەسەر چۆنێتی تەواوكردن و پڕكردنەوەی فۆرمەكە سەردانی ئەم بەستەرە بكەن:
Fulbright Scholar Application Instructions
رۆژی ٢٠١٥/١١/١٥ دوا مۆلەتە بۆ پێشكەشكردنی فۆرمی داخوازی.
لەئینگلیزیەوە، شاکۆ محمد