هۆڵەندا سكۆلارشیپی هەرێمی MENAی راگەیاند
كۆنسوڵی گشتی شانشینی هۆڵەندا ئاگاداری گشت لایەك دەكاتەوە كە ماوەی پێشكەشكردن بۆ پرۆگرامی هۆڵەندا بۆ خۆرهەڵاتی ناوەراست و ئەفریقای باكوور بۆ مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ كراوەیە.
ئامانجی سەرەكی پرۆگرامەكە بەشداریكردنە لەگواستنەوەی دیموكراسی لەوڵاتانی بەشداربوودا، هەروەها ئامانجی بنیاتنانی توانستە لەناو دامەزراوەكاندا لەڕێگەی كاراكردنی فەرمانبارەكانیەوە بۆ بەشداریكردن لەكۆرسە ماوە كورتەكان لەبوارە جیاجیاكانی خوێندندا. لەرێی ئەم پڕۆگرامەوە كاندیدەكان چیتر داواكاری وەرگرتنی زەمالە لەكۆنسوڵی گشتی هۆڵەندا ناكەن بەڵكو راستەوخۆ لەپەیمانگاو دامازراوەكانی هۆڵەندا داوا دەكەن.
- دوا مۆڵەتی فۆرمەكان جیاوازن، بەگوێرەی پەیمانگاكانی خوێندنی باڵا. پەیمانگاكانی هۆڵەندا لینكی تۆماركردن دابیندەكەن و هەر پەیمانگایەكیش ماوەی دیاریكراوی خۆی هەیە وەكو دوا مۆڵەت بۆیە پێویستە لەسەر كاندیدەكان سەردانی ماڵپەری پەیمانگاكان بكەن بۆ زانیاری زیاتر.
- بۆ زانیاری دەربارەی كۆرسەكان سەردانی ئەم بەستەرە بكە:
لە كاتێكدا زەمالەكان دەبەخشرێن بە تاكەكان، رادەی پێویستی مەشقكردن پێویستە ئاماژەی پێبكرێت و نیشانبدرێت لەو دامەزراوەی كە داواكار تێیدا كاردەكات. ئەو مەشقكردنەش پێویستە یارمەتی گەشەكردنی توانستی دامەزراوەكە بدات كە ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە سەركارەكان داواكارێك دەستنیشانبكەن و هانی فۆرمی داواكردنەكەی لە نامەیەكی پشتگیریدا دەربخەن.
مەرجەكانی بەشداریكردن لە پڕۆگرامەكەدا:
١- هاووڵاتی و كارمەندی یەكێك بێت لەو وڵاتانەی كە لەلیستی وڵاتە دیاریكراوەكانی ئەو پڕۆگرامەن و هەر لەوێش بژیت.
٢- پشتگیری كارگوزاریت هەبێت كە پۆلێنی سەرجەم داواكاریەكانی پرۆگرامەكەیەو گشت زانیاریەكان و پەیوەستبونێكی كە لە فۆرماتی پرۆگرامەكەدا هاتووە دابینكرابێت.
٣- داواكار نابێت لەهیچ دامەزراوەیەكدا كاری كردبێت كە رێكاری تایبەت بەخۆی هەیە بۆ گەشەی ستافەكانی. نمونەی ئەو دامەزراوانەی كە رێكاری تایبەت بەخۆیان هەیە بۆ گەشەی ستافەكانی ئەوانەن:
- دامەزراوەی دارایی یاخوود ئابووری گەورە.
- دامەزراوەی هاریكاری فرەنەتەوەیی وەكو (مایكرۆسۆفت، شێڵ، یونیلێڤە).
٤- داواكار پێویستە هەڵگری پاسەپۆرتی یاسایی بێت.
٥- پشتگیری حكومەتی هەبێت كە پابەندی سەرجەم داواكاریەكانی ئەو وڵاتەیە كە سەركار تێیدا دەژیت.
٦- نابێت تەمەنی لەسەرووی ٤٥ ساڵەوە بێت.
زەمالەی ئەو پڕۆگرامە بۆ ژمارەیەك كۆرسی هەڵبژێردراو لەو بوارە جیاجیایانەی خوێندندا بەكاردەهێندرێن:
١- ئابووری
٢- دارایی
٣- بەرێوەبردن و ژمێریاری
٤- ژینگەو كشتوكاڵ
٥- بیركاری
٦- زانستی كۆمپیوتەرو زانستە سروشتیەكان
٧- كارگێڕی گشتی یاسا
٧- داواكاری گشتی و سەلامەتی
٨- زانستە مرۆڤایەتیەكان
٩- زانستی كۆمەڵ
١٠- پەیوەندیكردن (راگەیاندن) و سكوڵە هونەریەكان
چۆنیەتی پێشكەشكردنی فۆڕمی داواكاری:
پیویستە راستەوخۆ لەدامەزراوەكانی خوێندنی باڵای هۆڵەنداوە داواكاری پێشكەش بكەیت.
- دڵنیاببەوە لەوەی كە ناوت لەلیستی گروپە ئاماژە بۆ كراوەكانی سەرەوەدایە.
- دڵنیاببەوە لەوەی كە سەركارەكەت تۆ دەستنیشان دەكات.
- لیستی كۆرسەكان وەكو بەرچاو روونی لای خۆت داببەزێنە لەم لینكەوە:
https://www.studyinholland.nl/documentation/msp-courselist-november-2015.pdf
- پەیوەندی بكە بەدامەزراوەی خوێندنی باڵای هۆڵەنداوە بۆ ئەو كۆرسەی كە هەڵتبژاردووە تا دڵنیابیت لەوەی كە كۆرسەكەت لەلیستی پرۆگرامەكەدا بوونی هەیەو پاشانیش لە چۆنیەتی پێشكەشكردندا یارمەتیت بدەن.
لینكی خوێندنی باڵای هۆڵەندا:
https://www.studyinholland.nl/education-system/map-of-institution