زانكۆی ڕاپەڕین بەدروشمی ( پێشمەرگەی زانستین ) ڕۆژی سێ شەممە ٢٠ / ١٠ / ٢٠١٥ ، ڕێوڕەسمی چوارەمین خولی دەرچووانی سازدەکات.
سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی زانکۆ بۆ ڕێکخستنی ڕێوڕەسمەکە "ئاراز رمضان" ئەندامی لیژنەی باڵای ڕێکخستنی رێوڕەسمی دەرچووان وتی: لە ئێستا زانكۆكەمان لەڕێگەی لیژنەیەکی تایبەتەوە ئامادەکاریی تەواوی کردووە بۆ سازدانی ڕێوڕەسمی چوارەمین خولی دەرچووان.
ڕوونیشیکردەوە : ڕێوڕەسمەکە بۆ ( ٤١٦ ) خوێندکاری دەرچوو لە فاکەڵتییەکانی ( پەروەردەی بنەرەت ، زانستەمرۆڤایەتییەکان ، سکوڵی پەرستاری ، فەکەڵتی پەروەردەی قەڵادزێ ) ساز دەکرێت و سەرجەمیان بڕوانامەی بەکالۆریۆس وەردەگرن.
جێی ئاماژە بۆکردنە: پێشتر زانکۆی ڕاپەڕین لە (٣) خولی دەرچووانیدا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بە زیاتر لە (١٠٠٠) خوێندکار بەخشیوە.