University of Raparin Logo

پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی گەنجانی سەركردە بۆ خوێندكارانی عێراق كرایەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

سەنتەری نێودەوڵەتی مێریدیان لەهاوینی ٢٠١٦ هەڵدەستێت بەجێبەجێكردنی پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی گەنجانی سەركردەی عێراق كە پێكدێت لەزنجیرەیەك پڕۆگرامی هاوینە بۆ خوێندكارانی زانكۆكانی عێراق و لەلایەن  باڵیۆزخانەی ئەمریكاوە لەبەغداد سپۆنسەركراوە.

پڕۆگرامەكە لەكۆتاییەكانی مانگی( ٦ و ٨ )دەستپێدەكات و چانسێك دەبەخشێتە گەنجانی عێراقی بۆ بنیاتنانی توانا سەركردەییەكانیان و هەروەها سەرجەم پێداویستیەكانیان پێدەبەخشێت بۆ گەشەپێدانی پرۆژەی گەنجان بۆ گۆڕانی كۆمەڵگا دوای گەڕانەوەیان بۆ عێراق.

پلانی پڕۆگرامەكە:

دوا وادەی پێشكەشكردن: ١ی كانوونی یەكەمی ٢٠١٥

پێداچوونەوەی فۆڕمی داواكارییەكان: لەكانوونی یەكەمی ٢٠١٥ تا كانوونی دووەمی ٢٠١٦.

هەڵبژێردراوانی چارەكی كۆتایی بۆ چاوپێكەوتنی تایبەت: كانوونی یەكەم بۆ مانگی شوباتی ٢٠١٦.

هەڵبژێردراوانی كۆتایی و ئاگاداركراوە: شوبات بۆ ئاداری ٢٠١٦.

چاوپێكەوتنی ڤیزا لەبەغداد و هەولێر: ئادار- نیسانی ٢٠١٦.

بەرواری پڕۆگرام: كۆتایی مانگی حوزەیران بۆ ئابی ٢٠١٦.

پڕۆسەی فۆڕمەكان:

تیمی مێریدیان بەهاوكاری لەگەڵ راوێژكارە خۆجێیەكانیان كە لەعێراق كاردەكەن، بەجددی كاریان بۆ رێكلامكردنی ئەو پڕۆگرامە كردووە بۆ خوێندكاران لەزانكۆكانی وڵاتەكەدا لەم ڕوانگەیەوە پێیانوایە كە گروپێك لەخوێندكاری بەهرەمەندی فرەنەتەوەیی پڕۆگرامەكە بەباشترین شێوە دەوڵەمەد دەكەن، ئەوەش كاری ئەوانە كە خوێنداكارانی نوێنەر لەسەرجەم بەكگراوندە ئایینی و كەلتووری و كەمینەكان هەڵببژێرن.

تیمی مێریدیان ئومێد ئەوەش بۆ هەمولایەك ڕوون و ئاشكرابێت كە پڕۆسەی هەڵبژاردن بۆ پڕۆگرامەكە بەشێوەی پێشبركێیەكی كراوەو شەفاف بەڕێوەدەچێت تا دڵنیابن لەوەی كە هیچ لایەنداریەكی تایبەت نادرێت بەهیچ خوێندكارێك لەسەر هەر بنەماو باكگراوندێك، ئەندامێتی سیاسی یان  هەر پەیوەندیەكی خێزانیەوە بێت، و فۆڕمەكانیش لەلایەن دوو دەستەی پێداچوونەوەوە پشكنینیان بۆ دەكرێت.

فۆڕمەكان لەسە بنەمای ئەو پێوەرانەی خوارەوە پێداچونەوەیان بۆ دەكرێت:

١- تەواوێتی پێشكەشكردن بەزمانی ئینگلیزی بێت كە كۆپیەكی پاسپۆرت و بەڵگەنامەی وەرگرتن لەزانكۆ و بەڵگەنامەی راسپاردن (رێكۆمێندەیشن) لەخۆدەگرێت.

٢- زانیاری و خولیای نیشاندراوی داواكار و پەیوەندی بەبابەتی هاڵبژێردراوەوە.

٣- خولیای نیشاندراو و پابەندبوون بەخزمەتگوزاری گشتی و كاری خۆبەخشی.

٤- پابەندبوون بەجێبەجێكردنی پڕۆژەكانەوە كە سوود بەزانكۆ و كۆمەڵگەی داواكار دەگەیەنێت دوای گەڕانەوەیان بۆ وڵات.

٥- توانستی سەركردەیی .

٦- تۆمارێكی ئەكادیمی بەهێز.

٧- توانستی نووسین بەزمانی ئینگلیزی.

خوێنكارانی ئاست بەرز لەسەر ئاستی ناوچەكان ئاگاداردەكرێنەوە لەكۆتایی مانگی كانوونی دووەمی ٢٠١٦ەوە بانگهێشتی چاوپێكەوتنێكی تایبەت دەكرێن لەلایەن لیژنەیەكەوەو لەسەر ئەم پێوەرانەی خوارەوە پلەكانیان دیاریدەكرێت:

١- توانیستی گفتووگۆ بەزمانی ئینگلیزی.

٢- توانستی پەیوەندیكردن و تێكەڵاوبونێكی باش.

٣- هەڵوێستێكی پۆزەتیڤ و چالاك.

٤- توانای كاركردن لەگەڵ گروپی جیاوازدا و قبوڵكردنی بیرووبۆچوونی ئەوانی تر.

پاشان تیمی مێریدیان هەڵدەستێت بەهەڵبژاردنی كۆتاكان لەسەر بنەمای باشترین و بەرزترین كۆنمرەی چاوپێكەوتنەكەو نووسینی فۆرمەكە. تكایە لەوەتێبگە كە: بەئەنجامگەیاندنێكی سادەی داواكاریەكان هیچ گەرەنتیەك نابەخشێت بەبەشداربوونت لەو پرۆگرامەدا، و هەموو بڕیارەكانی لیژنەی پێداچوونەوە بڕیاری كۆتایین و داواكردنی پێداچوونەوە شیاو نییە. بەداخەوە، بەهۆی زۆری داواكاری لەسەر ئەو پڕۆگرامە، لەوە دڵنیایین كە ژمارەیەكی زۆر لەخوێندكاری بەهرەمەند بێبەشدەبن لەبەشداریكردن بۆ ئەمساڵ، بەڵام دەتوانن لەساڵانی داهاتوودا دووبارە فۆڕم پێشكەشبكەنەوە، و بەدوای هەلی تری مەشقی سەركردەییدا بگەڕێن لەعێراق و لەدەرەوە.

شیاویەتی بۆ بەژداربوون:

خوێندكاران پێویستە لەسەریان سەرجەم ئەو مەرجانەی خوارەوەیان تێدا بێت تا شیاوی وەرگرتن بن لەم پڕۆگرامەدا:

١- هاووڵاتی عێراقی بێت و لە ئێستاشدا هەر لە عێراقدا نیشتەجێ بێت (ئەو داواكارانەی كە رەگەزنامەی دوانەی ئەمەریكیان هەبێت وەرناگیرێن).

٢- پێویستە داواكار هەڵگری پاسپۆرتی جۆری A یاخوود G  بێت كە لەرۆژی ١ی كانوونی یەكەمی ٢٠١٥ بۆ مانگی ئاداری ٢٠١٧ بەسەرنەچێت.

٣- خوێندكاری یەكێك لە قۆناغەكانی (١-٢-٣)ی خوێندنی ئەكادیمی بێت لەیەكێك لەزانكۆكانی عێراق ( ئەو خوێندكارانەی كە لە قۆناغی یەكەمدان لەپڕۆگرامی ئامادەكردنی زمانی ئینگلیزی شیاونین بۆ داواكردن).

٤- پێویستە لەسەر پێشكەشكار لانیكەم وەزێك یان ساڵێكی خوێندنی مابێت تەواویبكات دوای گەڕانەوەی لەپڕۆگرامەكە لەهاوینی ٢٠١٦.

٥- پێویستە پێشكەشكار تەمەنی لەنێوان ١٨ بۆ ٢٤ ساڵیدابێت لەكاتی پرۆگرامەكەدا لەهاوینی ٢٠١٦.

٦- توانایەكی بەرزی زمانی ئینگلیزی هەبێت بۆ بەشداریەكی چالاكانە لەپڕۆگرامی ئەكادیمی لەسەر ئاستی كۆلێژ.

٧- ڕۆڵێكی ئەكادیمی باشی هەبێت لەزانكۆیەكی عێراق.

ئەو داواكارانەی كە بەبەڵێ وەڵامی هەر یەكێك لەو پرسیارانەی خوارەوە دەدەنەوە شیاو نین بۆ پێشكەشكردن:

١- داواكار داوای مانەوەی هەمیشەیی یان باری پەناهەندەیی كردووە لەولایەتە یەكگرتوەكان؟

٢- داواكار پێشتر لەئەمریكا بووە لەسەر پڕۆگرامێكی ئاڵووگۆڕی كە لەلایەن حكوومەتی ئەمریكاوە خەرجی بۆ دابینكراوە كە ئەم پرۆگرامانە لەخۆدەگرێت. (MEPI, YES, Fulbright, SUSI, and others)

 ٣- داواكار ئەندامێكی خێزانەكەی كە دامەزراو\ن یان بەڵێندەرن لەباڵیۆزخانەی ئەمریكا یان هەر نووسینگەیەكی تری حكوومەتی ئەمریكا.

٤- داواكار خوشك و برای یان دایك و باوكی لەئەمریكا نیشتەجێن (ئاساییە ئەگەر خزمێكت بەشێوەیەكی كاتی لەئەمریكا نیشتەجێ بێت بۆ نموونە بەمەبەستی خوێندن).

چۆنیەتی پێشكەشكردن:

لەم بەستەرەی خوارەوە دەتوانن سەردانی ماڵپەری سەرەكی پرۆگرامەكە بكەن بەمەبەستی دابازاندن و پێشكەشكردن:

https://www.google.com/search?q=Application+Online+Instructions&gws_rd=ssl

 

بەڵگەنامە پێویستەكان بۆ پێشكەشكردن:

١- كۆپیەكی لاپەرەی سەرەكی پاسپۆرت.

٢- بەڵگەنامەی وەرگیرانت لەزانكۆكەت.

٣- نامەی راسپاردن ( ٢ دانە)

تێبینی: نامەی راسپاردنەكان پێویستە بخرێنە سەر فۆرمی پێشكەشكردنەكەت بەر لەرۆژی ١ی كانوونی یەكەمی ٢٠١٥، كاتژمێر ١١:٥٩  بەكاتی عێراق.