University of Raparin Logo

زانكۆی راپەڕین بەشداری كۆنفرانسی یەكێتی زانكۆكانی جیهان دەكات

چاپکردن ئیمەیڵ

بڕیارە رۆژانی 28-2015/10/30، لەزانكۆی سینا شاری سینای وڵاتی ئیتاڵیا كۆنفرانسی یەكێتی زانكۆكانی جیهان بەڕێوەبچێت، لەكۆنفرانسەكەدا وەفدێكی زانكۆی راپەڕین بەشداردەبن كە پێكهاتووە لەپرۆفیسۆر د. محمد علی عبداللە سەرۆكی زانكۆ و ئاراز رەمەزان بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەكادیمییە نێودەوڵەتییەكانی زانكۆ.

كۆنفرانسەكە لەلایەن یەكێتی زانكۆكانی جیهان (IAU) سەرپەرشتیدەكرێت و بەڕێوەدەبرێت كە دامەزراوەیەكی نێودەوڵەتی ئەكادیمییەو بەهەزاران زانكۆی جیهان ئەندامی ئەو دامەزراوەیەیەو زانكۆی راپەڕینیش ئەندامی هەمیشەیی زانكۆكانی جیهانە.
لەكۆنفرانسەكەدا ژمارەیەكی زۆری ئەندامە هەمیشەییەكان بەشداریدەكەن و كۆنفرانسەكەش تیشكدەخاتە سەر بەجیهانیكردنی سیستەمی خوێندنی باڵا لەسەر ئاستی زانكۆكانی جیهان بۆ گۆڕینی سیستەمی خوێندن بۆ سیستەمێكی جیهانی ئەلیكترۆنی و گۆڕینی پڕۆگرامی خوێندن بۆ پڕۆگرامی نێودەوڵەتی.
شایانی باسە، ئەندامانی زانكۆكان لەسەر خەرجی خۆیان بەشداری كۆنفرانسەكە دەكەن، هاوكات وەفدەكەی زانكۆی راپەڕینیش لەسەر خەرجی خۆیان بەشداری كۆنفرانسەكە دەكەن.