ئەنجامی کۆتایی ناوی پاڵێوراوان بۆ خوێندنی ئێواران لە فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی ڕاپەڕین بۆ بەشەکانی (زمانی کوردی، زمانی عەەربی ، بیرکاری ، زانستی گشتی) بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٥-٢٠١٦ ڕاگەیەندرا .
١- خوێندکارانی پاڵێوراو دەتوانن لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣١ / ١٠ / ٢٠١٥ بۆ ماوەی دوو هەفتە تا ڕۆژی ١٢ / ١١ / ٢٠١٥ ڕۆژانە لە کاتژمێر (٥) ی ئێوارە سەردانی تۆمارگای/ئێوارانی فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت بکەن بە مەبەستی پەیوەندی کردن.
٢-هەر خوێندکارێک لەو ماوەیە دا سەردانی تۆمارگای فاکەڵتی نەکات پاڵاوتنەکەی هەڵدەوەشێتەوە لەلایەن لیژنەی باڵاوە.
پێداویستیەکان:
١- (٦) وێنەی ڕەنگاوڕەنگ.
٢- کۆپی ناسنامەی باری شارستانی.
٣- ڕەگە زنامەی عێراقی.
٤- کارتی زانیاری.