ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
دواى ئەوەى بۆ ماوەى نزیکەى (٥) ساڵ خوێندنى باڵا/ دکتۆرا لە زانكۆكانی هەرێمى کوردستان ڕاگیرابوو، لەگەڵ داڕشتنەوەى ڕێنماییەکانى خوێندنى باڵا/ دکتۆرا و هاوتەریبکردنى بەستراتیژى نوێى وەزارەت، جارێکى دیکە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەفەرمانى وەزارى ژمارە (١٥٥٣٥) کە لە ڕێکەوتى (٢٠١٥/٨/٩) بەئیمزاى د.یوسف گۆران وەزى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچوبوو، بڕیارى کردنەوەى خوێندنى باڵا/ دکتۆرایى لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان پەسند کرد.
لەو چوارچێوەیەدا و، دواى کردنەوەى دەرگاى پێشکەشکردن و ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى توانستى زانستى، (842) پێشکەشکار بەشداریان لە تاقیکردنەوەکان کرد، بەگەیشتنى ناوەکان بەوەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، پڕۆسەى وردبینى و پێداچونەوە بەناوەکان دەستیان پێکرد، بەوەش ئەنجامى بەرایى تاقیکردنەوەکانى توانستى خوێندنى باڵا/ دکتۆرا لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2015-2016) تەواو بوو و، ناوەکانیش پەسند کران، کە ژمارەیان (543)كهس کاندید بوو.
بۆ ئەوە مەبەستەش ئەمڕۆ یەک شەممە، ڕێکەوتى (٢٠١٥/١١/٨) وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە(٦) نوسراوى جیا کە ئیمزاى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەسەرەوەیە و، ئاڕاستەى زانکۆکانى (سەڵاحەددین، سلێمانى، دهۆک، کۆیە، سۆران، زاخۆ) کرد بۆ ئەوەى ناوهكان له (وێب سایت)ی زانكۆكانیان بڵاوبكهنهوه و،کارى پێویستیان بۆ ئەنجام بدەن، بهمهش له ههفتهی داهاتوهوه جارێكی دیكه له زانكۆكانی ههرێمی كوردستان دهست به خوێندنی ئهكادیمی- دكتۆرا دهكرێتهوه.
هەروەک له بڕگهیهكی دیكهی ئهو شهش نوسراوهدا هاتوه، ماوەى هەفتەیەک دیاریکراوه بۆ تانەگرتن و سكاڵا تۆماركردن لەناوەکان.
http://www.mhe-krg.org/ku/node/2519