پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن - گروپی دیموکراسی خۆجێیی، دوای ئەنجامدانی ڕاپرسییەکی گشتگیر لەسەر پرسی لامەرکەزییەت و ئیدارەی خۆجێی لەدەڤەری ڕاپەڕین، هەڵدەستێت بەسازدانی سیمینارێک بۆ ڕاگەیاندنی ئەنجامی ڕاپرسییەکە لەرۆژی دوو شەممە ٩ / ١١ / ٢٠١٥ کاتژمێر (١٠:٣٠)ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین .
جێی ئاماژە بۆکردنە پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن - گروپی دیموکراسی خۆجێیی، گروپێکە لەسەر ئاستی یەکە ئیدارییەکانی (سلێمانی، هەڵەبجە، ڕاپەڕین ، گەرمیان) کاردەکات، لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری هاوڵاتیان سەبارەت بە چەمک و بایەخی دیموکراسی خۆجێی وەک ئامرازێک بۆ پیادەکردنی دیموکراسی لە خوارەوە بۆ سەرەوەو بە کلتورکردنی دیموکراسی لە نێو کۆمەڵگای کوردیدا لەرێگەی گرتنەبەری پرەنسیپی ناسەنترالیزمی کارگێڕیی، هاوکات ئەنجامدانی ڕاهێنان و پەروەردە کردنی تاکی کورد بە چەمک و پرۆسەی دیموکراسی و ڕاکێشان و هاندانی تاک بۆ بەشداری کارا لەسەرجەم کایەکانی رۆشنبیری، رامیاری، کارگێڕیی، سیاسییەکانی کۆمەڵگە کە تێیدا هەڵبژاردن یەکێکە لە پایە سەرەکییەکانی دیموکراسی خۆجێی.