بەمەبەستی زیاتر پێشخستنی بواری هاتوچۆ و کەمکردنەوەی ڕووداوەکان، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ڕاپەڕین بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی ڕاپەڕین، پێشانگایەک بۆ نمایشکردنی هێماکانی بواری هاتوچۆ لە زانکۆی ڕاپەڕین دەکاتەوە، مەبەستی پێشانگاکە زیاتر هۆشیارکردنەوەی خوێندکارانە بەرامبەر هێماکانی هاتوچۆ، بەئامانجی کەمکردنەوەی ڕووداوەکان و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری هاتوچۆیی لای خوێندکاران .
پێشانگاکە ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ١٠ / ١١ / ٢٠١٥ کاتژمێر (١٠)ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین دەکرێتەوە .