University of Raparin Logo

خوێندكارانی كوردستان دەتوانن لە ٤٨ زانكۆی هۆڵەندا بێ بەرامبەر بخوێنن

چاپکردن ئیمەیڵ

هۆڵەندا زەمالەی خوێندنی بەكالۆریۆس و ماستەر بۆ خوێندكارانی نێودەوڵەتی رادەگەیەنێت بۆ ساڵی خوێندنی٢٠١٦-٢٠١٧ . 

 پێشكەشكردنی داواكاری بۆ زەمالەی هۆڵەندا تەنها بۆ خوێندكارانی نێودەوڵەتی دەرەوەی ناوچەی ئابووری ئەوروپا (EEA) ڕێگە پێدراوە. مەبەست لەبەخشینی ئەم زەمالەیە بۆ بەردەوامیدانە بەخوێندنی بەكالۆریۆس یان ماستەر لەیەكێك لەزانكۆ بەشداربووەكانی خوێندنی باڵای هۆڵەندی. ئەم زەمالەیە بە تێكڕایی (٥٠٠٠) یۆرۆیە كە خوێندكاران لەساڵی یەكەمی خوێندنیاندا وەریدەگرن. دوا وادەی پێشكەشكردن ١ / ٢ / ٢٠١٦ یان ١ / ٥ / ٢٠١٦ دەبێت.

پێشكەشكردنی داواكاری بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٦-٢٠١٧ لە بەرواری ١ / ١١ /٢٠١٥ دەستیپێكردووە.

بابەتەكانی خوێندن:

زەمالەكە لەچەند بوارێكی دیاریكراوی خوێندندا دەبەخشرێت كە لەزانكۆكانی توێژینەوەو زانكۆكانی زانستە كردارییەكان كە بەشدارن و لەم پرۆكرامەدا هەن.

ئاستی كۆرسەكان:

ئەم زەمالەیە خوێندنی بەكالۆریۆس یان ماستەر لەیەكێك لە زانكۆ بەشداربووەكانی خوێندنی باڵای هۆڵندی لەخۆ دەگرێت.

دابینكەری زەمالە:

وەزارەتی پەروەردە و زانست و كەلتوری هۆڵندی لەگەڵ 48 لەزانكۆكانی توێژینەوەو زانكۆكانی زانستە كردارییەكانی هۆڵندا.

شیاویەتی (مەرجەكان):

- پێشكەشكار دەبێت هاووڵاتی دەرەوەی ناوچەی ئابووری ئەوروپا بێت .
- پێشكەشكردنی داواكاریەكەت بۆ خوێندنی بەكالۆریۆس یان ماستەر بەشێوەیەكی بەردەوام (Full-Time) بێت لەیەكێك لەزانكۆ بەشداربووەكانی خوێندنی باڵای هۆڵەندی.
- دەبێت پێداویستییە دیاریكراوەكانی ئەو زانكۆیە جێبەجێ بكەی كە هەڵیدەبژێریت.
- پێشتر لەدامەزراوەیەكی پەروەردەیی هۆڵەندا نەتخوێندبێت.

چۆنێتی پێشكەشكردنی داواكاری:

دەتوانی داواكاری پێشكەش بكەی بۆ زەمالەی هۆڵەندی لەزانكۆیەكی هۆڵندا بەئارەزووی خۆت. زانكۆكە ئەوانە هەڵدەبژێرێت كە زەمالەكەیان پێدەبەخشرێت. دەتوانی بەشێوەیەكی گشتی سەیری بوارەكانی خوێندن و زانكۆكانی توێژینەوەو زانكۆكانی زانستە كردارییەكانی هۆڵندا بكەی كە لەم پرۆگرامەدا بەشدارن.

بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی شێوازی پێشكەشكردنی داواكاری و زانینی پسپۆڕییەكان و لیستی زانكۆ بەشداربووەكان سەردانی ئەم بەستەرە بكەن:

https://www.studyinholland.nl/scholarships/highlighted-scholarships/holland-scholarship/holland-scholarship

لەئینگلیزیەوە: هیوا ئەحمد