پرۆگرامی سوسی بۆ خوێندكارانی سەركردە لەسەر پرۆگرامی ژنانی سەركردە كە پرۆگرامێكی ماوە كورتی ئەكادیمیە و ئامانجی دابینكردنی تێگەشتنێكی قووڵترە سەبارەت بەویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا بۆ خوێندكارانی زانكۆو لەهەمان كاتیشدا برەودان بەتوانا سەركردەیەكانیان كراوەتەوە.
ئەم پڕۆگرامە پێنج هەفتەییە لەزنجیرەیەك سیمینارو گفتووگۆو خوێندنەوەو وانەو وتار پێكدێت. پڕۆگرامەكە خوێندكارانی وڵاتانی میسر و عێراق و لوبنان و ئەردەن و تونس لەخۆدەگرێت كە ئارەزوومەندن لەبابەتی ژنانی سەركردە .
داواكارییەكان بۆ پێشكەشكردن:
١- پێویستە داواكار لەرەگەزی مێینە بێت.
٢- لێهاتووبێت لەزمانی ئینگلیزی.
٣- هاووڵاتی عێراقی بێت.
٤- ئارەزوومەندی بابەتی ژنانی سەركردە بێت.
٥- تەمەنی لە نێوان ١٨ تا ٢٥ ساڵی بێت.
٦- لانیكەم وەرزێكی خوێندنی مابێت لە زانكۆو خواستی گەڕانەوەی هەبێت دوابەدوای كۆتایی هاتنی پڕۆگرامەكە.
٧- خەسڵەتی سەركردەیی و توانای بەهێزی هەبێت لەزانكۆكەی و لەچالاكیە كۆمەڵگەییەكانیدا.
٨- حەزێكی جددی سەبارەت بەزیاتر شارازابوون سەبارەت بەویلایەتە یەكگرتوەكان نیشانبدات.
خوێندكاران دەتوانن تا رۆژی ١ی كانونی یەكەمی ٢٠١٥ داواكاری پێشكەش بكەن.
زانیاری زیاتر لەسەر پرۆگرامەكە لەم بەستەرەیەی خوارەوە بخوێنەرەوە:
https://cwil.saintmarys.edu/global-womens-leadership-institute-2015