ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ / ١١ / ٢٠١٥ ، بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی کار (بەکارخستن )ی زانکۆی ڕاپەڕین، بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.د.محمد علی ) سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ، سیمینارێکی لەژێر ناونیشانی (Introducing and Engaging Career development Center( CDC) with Faculties ) بۆ ڕاگرانی فاکەڵتی و سەرۆک بەشەکان و فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین ئەنجامدا.
سیمینارەکە لەلایەن (م.ی . سەرهەد همزە خدر) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی (بەکارخستن) لە زانکۆی ڕاپەڕین پێشکەشکرا، ئامانج لە ئەنجامدانی سیمینارەکە بە مەبەستی ئاگاداربوون لە کاروچالاکیەکانی سەنتەرەکە و دروستکردنی هەماهەنگی لە نێوان سەنتەری گەشەپێدانی کار و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و بەشەکانی دیکەی زانکۆی راپەرین، بۆ ئەوەی بە هاوکاری و پشتگیری هەردوولا خوێندکار بەشێوەیەکی باش ئامادە بکەن بۆ بازاڕی کار.