University of Raparin Logo

سەرۆکی زانکۆی راپەڕین پیرۆزبایی لەخوێندکاران دەکات

چاپکردن ئیمەیڵ

خوێندکارانی خۆشەویستی زانکۆی راپەڕین، بەبۆنەی رۆژی جیھانی خوێندکارانەوە بەناوی سەرۆکایەتی و ئەنجومەنی زانکۆوە، گەرمترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەکەم، ئاواتەخوازم لەپڕۆسەی خوێندن سەرکەوتووبن و ھەوڵەکانتان بخەنە گەڕ بۆ بنیاتنانی دوا رۆژێکی گەش بۆ کوردستانەکەتان.

رۆژی ١٧ی نۆفێمبەر کراوە بەرۆژی جیھان خوێندکاران لەجیھاندا، کە لەو رۆژەداو لەساڵی ١٩٣٩ لەوڵاتی چیکۆسلۆڤاکیا بەھەزاران خوێندکار خۆپیشاندانیان کرد لەزانکۆی چارلز لەشاری پراگ لەدژی نازییەکان بۆ بەدەستھێنانی سەربەخۆیی کۆماری چیکۆسلۆڤاکیا، دواتر خۆپیشاندانەکە بوو بە خۆپیشاندانی دژە نازی و لەبەرامبەریشدا نازییەکان ١٢٠٠ خوێندکاریان دەستبەسەرکردو ٩ خوێندکاریشیان بەبێ دادگاییکردن لەسێدارەدا. ھەربۆیە ئەو رۆژە کراوە بەرۆژی جیھانی خوێندکاران. پ.د. محمد علی عبداللە
سەرۆکی زانکۆی راپەڕین
١٧ی نۆفێمبەری