وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند، هه‌شت پێوه‌ری سه‌ره‌كی‌و (٥۹) پێوه‌ری لاوه‌كی هه‌یه كه ڕیزبه‌ندی زانكۆكانی هه‌رێم‌و دیاریكردنی باشترین زانكۆی پێ دیاریده‌كرێت.
له‌كۆبونه‌وه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، باس له‌ڕیزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌و زانكۆكان له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا له (۱ / ۹ / ۲۰۱٤ تا ۳۱ / ۸ / ۲۰۱٥ ) سه‌رجه‌م زانیارییه‌كانیان به‌شێوازی ئۆنلاین داخڵكردوه. ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، تا ئێستا زیاتر له (۳۰۰) كاتژمێر كار له‌و پرۆسه‌یه كراوه‌و هه‌شت پێوه‌ری سه‌ره‌كی (ستافی زانستی، چالاكی كه‌لتوری، توێژینه‌وه‌ی زانستی، په‌یوه‌ندی زانكۆ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه، دڵنیایی جۆری، ئاستی ڕازیبونی خوێندكار له‌زانكۆ، كتێبخانه‌و تاقیگه)و (٥۹) پێوه‌ری لاوه‌كی هه‌یه بۆ دیاریكردنی ڕیزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكانی كوردستان‌و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به‌بایه‌خه‌وه له‌و پرۆسه‌یه ده‌ڕوانێت.