سێنتەری پەرەپێدان و زمان لە زانكۆی راپەرین بەهاوبەشی لەگەڵ سێنتەری زمان لە زانكۆی سلێمانی توانیان گرانتێكی 5000$ رێكخراوی (ئایرێكس)ی ئەمریكی لە ناو كێبركێی زانكۆكانی كوردستان ببەنەوە.
بۆ ئەو مەبەستە ئەمرۆ ۱۷ / ۱۱ / ۲۰۱٥ بەرێوەبەری ئنستیتوتی زمان و كەڵچەری زانكۆی ڤێرجینیا بەرێز "دۆن باك" سەردانی سێنتەری پەرەپێدان و زمان لە زانكۆی راپەرینی كرد، ئامانجی سەردانەكەی بەمەبەستی باسكردن بوو لەو پرۆژەیەی كە ساڵی رابردوو سێنتەری زمان لە زانكۆی راپەرین پێشكەش بە زانكۆی ڤێرجینیای كردبوو بۆ ئەوەی لە ڕوی نێودەوڵەتییەوە سێنتەرەكە بناسرێت و ئاڵوگۆری پرۆگرام و كاری هاوبەش ئەنجام بدەن.
بۆ ئەو مەبەستە بەرێز "دۆن باك" چاوی كەوت بەو خوێندكارانەی بۆ پرۆگرامی ئاڵوگۆركردن لە لایەن سێنتەری زمان لە زانكۆی راپەرینەوە ئامادەكراون و سیمینارێكی لە بارەی زانكۆی ڤێرجینیا و خوێندن و ژیان لە ئەمریكا پێشكەش بە خوێندكارەكان كرد.
بەرێوەبەری سێنتەری پەرەپێدان و زمان بەرێز "صلاح بابەكر" بەماڵپەڕی زانکۆی ڕاگەیاند: لە ئێستادا ئامادەكاری دەكرێت بۆ كردنەوەی كۆرسی نوێی زمانەکانی( ئینگلیزی و كوردی و عەرەبی و فارسی و فەرەنسی )، تازەترین رێگەكانی وانەوتنەوە بۆ مامۆستایان بۆ فەرمانبەرانی زانكۆی راپەرین، بۆ ئەو مەبەستەش سەرەڕای هەبونی سێ مامۆستای بیانی ئێستا لە گفتوگۆداین لەگەڵ پێنج مامۆستای دیکەی ئەمریكی بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ سێنتەرەکەمان بكەن و لە زوترین كاتدا كۆرسەكان دەست پێبكەین.