University of Raparin Logo

بۆ ساڵی خوێندنی ۲۰۱٥-۲۰۱٦ پرسیاری تاقیکردنەوەکان بەم شیوازە دەبێت

چاپکردن ئیمەیڵ

بەڕێوەبەری تەكنیكی لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پرسیارەكانی ئەمساڵ ۲۰۱٥-۲۰۱٦ی خوێندكاران، وەرزی یەكەم و دووەمیان ٥۰٪ هەڵبژاردن دەبێت و ٥۰٪ پرسیارەكانی تریشیان (هۆكان، روونكردنەوە، پێناسەكان) دەبێت.

مامۆستا نوری عوسمان سەعید، بەڕێوەبەری تەكنیكی لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند: "بۆ تاقیكردنەوەی ئەمساڵی ۲۰۱٥-۲۰۱٦ ی خوێندكارانی سەر بەوەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەمان تاكتیكی پارساڵ پەیڕەودەكرێت". روونیشیكردەوە: "لەبارەی قۆناغە ناكۆتاییەكانەوە، ئەوانەی كە لەناو خوێندنگاكاندا تاقیكردنەوە دەكەن و مامۆستایانی خوێندنگاكە سەرپەرشتییان دەكەن، پرسیارەكانی ئەمساڵی ۲۰۱٥-۲۰۱٦ ی یان، وەرزی یەكەم و دووەمیان ٥۰٪ هەڵبژاردن دەبێت و ٥۰٪ پرسیارەكانی تریشیان (هۆكان، روونكردنەوە، پێناسەكان) دەبێت". دووپاتیشیكردەوە: "بەڵام لەبارەی پرسیاری تاقیكردنەوەی خوێندكارانی پۆلی (نۆو دوانزە)وە تاقیكردنەوەی سەری ساڵیان كە پۆلی نۆ بە (تاقیكردنەوەی نیشتیمانی) و پۆلی دوانزە بە (تاقیكردنەوەی وزاری) ناسراوە لە ۱۰۰٪ هەڵبژاردن دەبێت".

 

سەرچاوە/ خەندان