بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، خوێندكارانی نێودەوڵەتی دەتوانن لەزانكۆكانی ئەڵمانیا بێ بەرامبەر بخوێنن.
لەئێستادا لەزۆربەی زانكۆكانی ئەڵمانیا تێچووی خوێندن كراوەتە بێبەرامبەر بۆ سەرجەم خوێندكارانی نێودەوڵەتی.
زانكۆ ئەڵمانییەكان كە لە ساڵی ٢٠٠٦ ەوە كرێی خوێندنیان وەكو مەرج دانابوو بەڵام بەگوێرەی سەرجەم پێوەرەكان نا یەكسانیەك بەدیدەكرا لەبەر ئەم هۆكارە كرێی خوێندن بەرە بەرە كەمكرایەوەو لەئێستاشدا ئەم بڕە پارەیەش نەهێشتراوەو كراوە بەبێ بەرامبەر، ئەمەش مانای وایە خوێندكارانی ناوخۆ و دەرەوە ( نێودەوڵەتی) دەتوانن بێبەرامبەر درێژە بەخوێندن بدەن لەزانكۆكانی ئەم وڵاتە و تەنها بەشێكی كەم لەداهات دەدەن كە بڕەكەی ١٧٠ بۆ ٢٨٠ دۆلارە كە بۆ خواردن و هاتووچۆ و شوێنی مانەوە و گەشتوخۆشی و ماددەكانی خوێندن و سەرجەم پێداویستیەكانی تر دەدرێت. لەئینگلیزیەوە: شاكۆ محمد