باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغداد ڕایدەگەیەنێت كە ماوەی پێشكەشكردنی پرۆگرامی دەستپێشخەری هاوبەشی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست (MEPI) ، سەركردەیی خوێندكاران (SLP) بۆ ساڵی ٢٠١٦ كراوەیە.
پڕۆگرامەكە دەستپێشخەریەكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكایە كە پشتگیری تاكەكەس و ڕێكخراوەكانیش دەكات لەهەوڵەكانیاندا بۆ بەرەوپێشبردنی چاكسازییە سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتیەكان لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا.
ئەم پڕۆگرامە پاڵپشتی ئامانجەكانی ڕێككەوتنامەی ستراتیجی ئەمریكا-عێراق دەكات بەڕەخساندنی دەرفەت بۆ خوێندكارانی عێراق بۆ گەشەپێدانی كارامەییەكانی سەركردایەتیكردن و بەرەوپێشبردنی بنەماكانی دیموكراسی لەماوەی پڕۆگرامێكی شەش هەفتەیی هاوینەدا لەئەمریكا.
پڕۆگرامەكە لەرۆژی ۲٦ / ٦ / ۲۰۱٦ دەستپێدەكات تا ٥ / ۸ / ۲۰۱٦ دەخایەنێت، خوێندكاران لەیەكێك لەو زانكۆ و كۆلێژانەدا دادەنرێن كە تیایدا بەشداری مانەوەی ئەكادیمی پێنج هەفتەیی و هەفتەیەك لە گەشتی خوێندنی پەروەردەیی دەكەن لەو ناوچەیەی كە زانكۆكەی تێدایە، مەبەست لەگەشتی خوێندنەكەش بۆ تەواوكردن و بەهێزكردنی ئەو چەمكانەیە كە لەمانەوەی ئەكادیمیدا دۆزراونەتەوە. پڕۆگرامەكە باس لەبابەتە گشتیەكانی وەكو شیكردنەوەی بەراوردكاریانەی شێوازەكانی سەركردایەتیكردن و چارەسەری ناكۆكی و داینامیكی گروپ (جوڵەزانی گروپ) و ڕۆڵی كۆمەڵگای مەدەنی لەپڕۆسەی دیموكراتیدا دەكات.
مەرجەكانی پێشكەشكردن:
• داواكار پێویستە تەمەنی لەنێوان ٢٠-٢٤ ساڵدا بێت.
• هاوڵاتی و نیشتەجێی عێراق بێت.
• توانایەكی باشی لەزمانی ئینگلیزیدا هەبێت.
• دەسكەوتێكی ئەكادیمی بەرزو بەردەوامی هەبێت.
• داواكار پێویستە بتوانێت بەباشی بەشداری لەچالاكیە ئەكادیمیە چڕەكاندا بكات.
• ئارەزویەكی زۆریشی لەبەردەوامیدان بەدەرفەتەكانی سەركردایەتیكردن و قوڵبوونەوە لەسەرقاڵبونی شارستانیانەدا هەبێت.
• خوازیار بێت بۆ سوود وەرگرتن لەدەرفەتەكان لە پێناو زانیاری پێدان و پەروەردەكردنی ئەمریكیەكان دەربارەی كۆمەڵگاو كەلتوری عێراقی.
چۆنیەتی پێشكەشكردن:
داواكاران پێویستە فۆڕمی پێشكەشكردنی پڕۆگرامی ( MEPI) دوای پڕكردنەوە، لەگەڵ كۆپیەكی پاسپۆرت (ئەو لاپەرەی پاسپۆرتەكە كە وێنەكەتی لەسەرە) بنێردرێت بۆ ئەم ئیمەیڵە: ( ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.).
دوا وادەی پێشكەشكردن: ۲۱ / ۱۲ / ۲۰۱٥