ماوەی زیاتر لەساڵێکە زانکۆی راپەڕین بەھەوڵ و ماندووبونی بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و راگەیاندنی زانکۆ م. ئاراز رەمەزان و ستافی بەڕێوەبەرایەتییەکەی زانکۆی راپەڕین خراوەتە لیستی زانکۆ باوەڕ پێکراوەکانی جیھانەوە کە لەلایەن رێکخراوی یونیسکۆ باوەڕ پێکراون.
مامۆستا ئاراز رەمەزان بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی زانکۆی راپەڕین بەماڵپەڕی زانکۆی راپەڕینی راگەیاند کە لەسەردانیان بۆ وڵاتی ئیتاڵیا لەگەڵ بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بەمەبەستی بەشداریکردن لەکۆنفرانسی زانکۆکانی جیھان دەرفەتێکی زێڕینیان بۆ رەخسا کە بتوانن کتێبی زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی جیھان بۆ ساڵی ٢٠١٦ سەیر بکەن و لەناویشیدا زانکۆی راپەڕین بدۆزنەوە.وتیشی: پێشتر زانیاری تەواومان ھەبوو لەسەر ئەوەی کە بۆ ساڵی ٢٠١٦ زانکۆی راپەڕین دەخرێتە کتێبی زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی جیھان چونکە ماوەی زیاتر لەساڵێکە دوای ھەوڵێکی زۆر زانکۆمان خرایە ناو داتابەیسی زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی جیھان لەسیستەمی رێکخراوی یونیسکۆ.
روونیشیکردەوە کە زانیارییەکانی زانکۆی راپەڕین تاڕادەیەکی کۆنن و پێویستیان بە تازەکردنەوە ھەیەو بۆ ئەو مەبەستەش زانیارییە تازەکانیان وەک کردنەوەی کۆلێژو بەشی نوێ، زیادبوونی ستافی و رێژەی خوێندکاران و لەئایندەیەکی نزیکدا لەداتابەیسی یونیسکۆ گۆڕانکاری تێدا دەکەن بەڵام لەھەنگاوی یەکەمدا گرنگ بوو زانکۆی راپەڕین بخرێتە ناو کتێبی زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی جیھان ئەوەش کاریگەری زۆری لەسەر ناووناوبانگی زانکۆ دەبێت و گرنگی زۆریشی بۆ دەرچووانی زانکۆی راپەڕین دەبێت بەوەی دەتوانن بەبڕوانامەکانیان لەھەر زانکۆیەکی جیھان بیانەوێت بخوێنن.
لەم بەستەرەوە دەتوانی بچیتە سەر داتابەیسی زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی یونیسکۆ
http://www.whed.net/home.php