دەستەی ئامادەکاری رۆژی جیھانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان (٢٥ نۆڤێمبەر) لەدرێژەی کاروچالاکیەکاندا لەھەڵمەتی ١٦ رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەھاوکاری و ھاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان، راگەیاندن و چاپەمەنییەکانی زانکۆی راپەڕین ٢ سیمینار رێکدەخەن.
رۆژی سێشەممە ٢٠١٥/١٢/١ کاتژمێر ۱۰:۳۰ی سەرلەبەیانی لەھۆڵی چالاکیەکانی زانکۆی راپەڕین لەفاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت سیمینارێک بۆ خاتوو رەنگین نوری عەزیز رێنماییکاری دەروونی رێکدەخرێت لەژێر ناونیشانی سایکۆلۆژیای ژن و تێڕوانینی زانستیانە.
لەسیمینارەکەدا تیشکدەخرێتە سەر بیروبۆچوونی چەند زانایەکی وەک (فرۆید، کارین ھۆرنای، ئەریک فرۆم، ئادلەر)، ھەروەک باسی کەسایەتی ژن و پیاو دەکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا وەڵامی چەندین پرسیاری گرنگ دەبارەی سایکۆلۆژیاو ژیانی ژنان دەدرێتەوەو ئاماژە بۆ چەندین لایەنی دیکەی زانستی ژیانی ژنان دەکرێت.
ھاوکات رۆژی چوارشەممە ٢٠١٥/١٢/٢، سەعات ١٠:٣٠ی سەرلەبەیانی لەھۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ سیمینارێک بۆ لوقمان حاجی قادر بەڕێوەبەری نووسینگەی مافی مرۆڤی راپەڕین لەژێرناونیشانی ٢٥ی نۆڤێمبەرو چەند سەرنجێک رێکدەخرێت.
لەسیمینارەکەدا ئاماژە بە بنەواشەی یادەکەو کورتەیەکی مێژوویی بزاوتی ژنان دەدرێت، لەگەڵ خستنەڕووی ئامارە جیھانیی و ناوخۆییەکان و شوێنکارە نەرێنییەکانی توندوتیژی دژی ژنان، ھەروەھا ئامارە بەرێککەوتنامەکانی تایبەت بەمافەکانی ژنان دەدرێت، لەگەڵ پێگەیاندنی ژنان لەدەسەڵاتەکانی ھەرێمدا و چەندین زانیاری و سەرنجی وردو زانستی دەربارەی رەوتی ژنان لەھەرێمی کوردستان و لەچوارچێوەی دەسەڵات و کارو پێگەی سیاسی.