پرۆگرامی پەیمانگای گەنجانی سویدی پرۆگرامێکی سەرکردەیی فرەکەلتورییە کە ئامانج لێی دانانی بناغەیەکی زانیاری و دایالۆگ و ھاوبەشیکردنە لە نێوان گەنجانی سەرکردەی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و سوید.
پرۆگرامەکە ئەم بەشانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت:
١- مەشقی سەرکردەیی.
٢- میدیای کۆمەڵایەتی ( سۆشیاڵ میدیا).
٣- ئاڵوگۆری زانیاری و بیرووڕا.
٤- ئەزموونی پڕاکتیکی.
فێرخوازان دەتوانن لەرۆژی ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ت ١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠١٥ داواکاری پێشکەشبکەن بۆ بەشداریکردن.
کێ داتوانێت فۆرمی داواکاری پێشکەشبکات؟
بۆ ئەوەی فۆرمی داواکاری پێشکەش بکەیت پێویستە:
١- سەرۆکێکی کارا بیت لە کایەکانی کۆماڵگا و کەلتوور و سیاسەت و میدیادا بۆ نموونە بەرێوەبەرانی پرۆژە، گەنجانی سەرکردە و ڕۆژنامەنوسان و ھتد....
٢- بەچالاکانە کاربکەیت بۆ دیمۆکراسی و مافی مرۆڤ.
٣- تەمەنت لەنێوان ٢٣ بۆ ٣٢ ساڵ بێت ( لە سەرووبەندی دەستپێکی پرۆگرامەکە).
٤- زانیارییەکی باشت ھەبێت لەنووسین و قسەکردن بەزمانی ئینگلیزی .
٥- ھاووڵاتی وڵاتانی (جەزائیر، میسڕ، عێراق، ئەردەن، لوبنان، لیبیا، فەڵەستین، مەغریب، سوریا، توونس، یەمەن و سوید) بێت.
چۆنیەتی پێشکەشکردن بۆ پرۆگرامەکە؟
لەم لینکەی خوارەوە فۆرمی پێشکەشکردنەکە داببەزێنەو بەیەکەوە لەگەڵ سی ڤی -ەکەتدا بۆ پۆڕتاڵی فۆرمەکەی بنێرە و دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن ٨ی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٥ یە.
بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم بەستەرە بکەن
لەئینگلیزیەوە، شاکۆ محمد