University of Raparin Logo

سیمینارێک دەربارەی چۆنیەتی پێشکەشکردن بۆ ڕاوەندی دووەمی پڕۆژەی مەرحەبا لەکەمپوسی قەڵادزێ 

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ دوو شەممە ۳۰ / ١١ /٢٠١٥ بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان، ڕاگەیاندن و چاپەمەنیەکان،سیمینارێکی دەربارەی چۆنیەتی پێشکەشکردن بۆ ڕاوەندی دووەمی پڕۆژەی مەرحەبا بۆ ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکاران و ستافی فاکەڵتی پەروەردەی قەڵادزێ سازکرد.

لە سەرەتادا مامۆستا (ئاراز رمضان) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن، چۆنیەتی پێشکەشکردنی بۆ ڕاوەندی دووەمی پڕۆژەی( مەرحەبا) بۆ سەرجەم ئامادەبووان ڕوونکردەوە.
دواتر باسی لە گرنگی و بایەخی پڕۆژەکە و مەرجەکانی پێشکەشکردن بۆ پڕۆگرامی مەرحەبا کرد
پاشان باسی لەو پێداویستییانە کرد کە دەبێت هەر پێشکەشکارێک بەرلەوەی فۆڕمی بەشداربوون پڕبکاتەوە پێداویستییەکان بۆ پڕۆگرامەکە دابین بکات، لە کۆتاییدابەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن وەڵامی سەرجەم پرسیارەکانی ئامادەبووانی دایەوە. مەرحەبا پرۆژەیەکە  دەکەوێتە چوارچێوەی کاری پرۆگرامەکانی (Erasmus Mundus Action 2 project )، ئامانجی پرۆگرامەکە بەهێزکردن و باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەوروپا و ووڵاتانی ئێران، عێراق و یەمەن لەبواری خوێندنی باڵادا، لەڕێگەی ئەم پڕۆگرامەوە دەتوانرێت ئاڵوگۆڕی خوێندکار و ستافی زانکۆکان ئەنجام بدرێت لەنێوان زانکۆ بەشداربووەکاندا.
چوارچێوەی کاری ڕاوەندی دووەمی پرۆگرامی مەرحەبا خۆی دەبینێتەوە لە ئاڵوگۆڕی خوێندکاران و ستاف لە وڵاتانی ئەوروپاوە بەرەو ئێران و عێراق، وە هەروەها لە ووڵاتانی ئێران و عێراق و یەمەنەوە بەرەو ووڵاتانی ئەوروپا.