ئەمڕۆ سێ شەممە ۱ / ۱۲ / ۲۰۱٥ دەستەی ئامادەکاری رۆژی جیھانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان (٢٥ نۆڤێمبەر) لەدرێژەی کاروچالاکیەکاندا لەھەڵمەتی ١٦ رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەھاوکاری و ھاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان، راگەیاندن و چاپەمەنییەکانی زانکۆی راپەڕین سیمینارێکی بۆ خاتوو ( رەنگین نوری عەزیز ) رێنماییکاری دەروونی، بە ناونیشانی ( سایکۆلۆژیای ژن و تێڕوانینی زانستیانە ) سازکرد.
لەسیمینارەکەدا تیشکخرایە سەر بیروبۆچوونی چەند زانایەکی وەک (فرۆید، کارین ھۆرنای، ئەریک فرۆم، ئادلەر).
ھەروەک لە سیمینارەکەدا بەچەند تەوەرێک کەسایەتی ژن و پیاو باسیان لەبارەوە کرا، لەکۆتایی سیمینارەکەدا خاتوو "ڕەنگین"وەڵامی چەند پرسیارێکی گرنگی ئامادەبوانی دەبارەی سایکۆلۆژیاو ژیانی ژنان لەواقعی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان دایەوە.