University of Raparin Logo

کۆرسێکی زمانی ئینگلیزی بۆ ژمارەیەک خوێندکار دەکرێتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان، راگەیاندن و چاپەمەنییەکانی زانکۆی راپەڕین کۆرسێکی زمانی ئینگلیزی بۆ ژمارەیەک خوێندکاری بەشە جیاوازەکان دەکاتەوە کە لەکۆرسەکەدا مامۆستا " محمد ئاکۆیی "پسپۆڕ لەزمانی ئینگلیزی بەشێوەی خۆبەخشی و بێ بەرامبەر وانەی کۆرسەکە دەڵێتەوە بەھاوکاری مامۆستا "ھیوا احمد" لەبەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی زانکۆ.

کۆرسەکە لەسەر داخوازی ژمارەیەک خوێندکار کراوەتەوە کە لەساڵی پارەوە بەشێوەی خۆبەخش لەرادیۆی دەنگی زانکۆ کاریان کردووە، ھاوکات ژمارەیەک خوێندکاری دیکەش بەشداری کۆرسەکەیان کردووەو لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٦ دا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان و راگەیاندن کۆرسێکی توانستە رۆژنامەوانییەکان بۆ ژمارەیەک خوێندکار دەکرێتەوە کە خواستی کارکردنیان ھەیە لە ناوەندەکانی راگەیاندنی زانکۆی راپەڕین.