پاڵپشت بە یاسای ژمارە (١٠)ی ساڵی (٢٠٠٨) یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵا و تووێژینەوەی زانستی/ مادەی (١٣) بڕگەی (چوار)، وە کۆبونەوەی چوارەمی ئەنجومەنی زانکۆی ڕاپەڕین لە ٢٥ / ١١ / ٢٠١٥ تەوەری سێیەم/کاروباری زانستی بڕگەی (یەک)، بڕیار درا بە کردنەوەی بەشێکی زانستی نوێ لە زانکۆی ڕاپەڕین بەناوی بەشی "ئەندازیاری شارستانی" کە بەشەکە ڕاستەوخۆ سەر بەسەرۆکایەتی زانکۆ دەبێت.
دوای هەوڵ و کۆششێکی زۆری ئەنجومەنی زانکۆی ڕاپەڕین و دڵسۆزان و زانستخوازان، وەزارەتی خوێندنی باڵا و تووێژینەوەی زانستی ڕەزامەندی دەربڕی کە بۆ ساڵی داهاتووی خونێدن ٢٠١٦ – ٢٠١٧، بەشێکی زانستی نوێ لە زانکۆی ڕاپەڕین بکرێتەوە بەناوی بەشی "ئەندازیاری شارستانی" کە بەشەکە لە ڕووی کارگێڕییەوە ڕاستەوخۆ سەر بەسەرۆکایەتی زانکۆ دەبێت.
کردنەوەی بەشی "ئەندازیاری شارستانی" لە زانکۆی ڕاپەڕین لە ڕووی زانستییەوە سودێکی زۆری دەبێت بۆ ناوچەکە و بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢ ئامادەیی لەسەر ئاستی هەرێم بەگشتی و دەرچوانی دەڤەرەکە بە تایبەتی بۆ ئەوەی بتوانن درێژە بە خوێندنەکەیان بدەن لە زانکۆ و بڕوانامەی بەکالۆریۆس لەو پسپۆڕییە بەدەست بهێنن.