وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەوی زانستی رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە "٧"ی كانونی یەكەمی ٢٠١٥، زۆرێك لە دەرچوانی پۆلی "١٢"ی ئامادەیی ئەوانەی كە ناویان لەهیچ زانكۆ و پەیمانگایەک نەهاتووەتەوە و كۆنمرەشیان لە سەرووی "٦٣" وەیە دوای ئەوەی بەدواداچوون بۆ كێشەكەیان كرا، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەوی زانستی هۆكارەكەی روون دەكاتەوە و مژدەیەکیان پێ ڕادەگەیەنێت.
"عەباس ئەكرەم" وتەبێژی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: "بابەتی ناونەهاتنەوەی خوێندكاران بۆ وەرگرتنیان لە زانكۆو پەیمانگاكان دوو بەشە، بەشێكیان بەهۆی هەڵەی پڕكردنەوەیەی فۆڕمی خوێندكارانەوەیەو بەشەكەی تریش بەهۆی كەمی هەڵبژاردنەوەیە". وتەبێژەكەی خوێندنی باڵا جەختیشی كردەوە: "دواتر ناوەكانیان لەلایەن لیژنەی زانكۆ لاین-ەوە دابەش دەكرێتەوە بەتایبەتی ئەو خوێندكارانەی نمرەیان بەرزەو ناویان نەهاتووە، ئێمە پێیان رادەگەیەنین لە چەند رۆژی داهاتوودا ناوەكانیان بڵاودەكەینەوە". "عەباس ئەكرەم" وتەبێژی خوێندنی باڵا وتیشی : "كۆی ئەو خوێندكارانەی كە لە وەجبەی دووەمدا ناویان ئاشكرا دەكەین بریتین لە 2257 خوێندكار" لە هەردوو لقی زانستی و وێژەیی .
سەرچاوە/ سایتی خەندان