ئەمڕۆ سێشەممە ٨ /۱۲ /۲۰۱٥ لە مەراسیمێكدا وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ریزبەندی باشترین زانکۆکانی هەرێمی ڕاگەیاند.
هەروەک لە ڕیزبەندییەکەدا هاتووە" زانکۆکانی هەرێم کراون بە چەند گروپێکەوە لە گروپی A کە یەکەمە هیچ زانکۆیەکی تێدا نییە بەڵام لە گروپی B لە ڕیزبەندییەکەدا "زانکۆی کۆیە و سەلاحەدین و سۆران و زانکۆی سلێمانی " لەخۆگرتووە.
هەروەها لە گروپی C ڕیزبەندیەکەدا ناوی چەند زانکۆیەک هاتووە و زانکۆی ڕاپەڕین لەو گرووپەدایە، زانکۆکان بریتین لە زانکۆی " دهۆک و گەرمیان و هەولێری پزیشکی و زانکۆی ڕاپەڕین "
هاوکات لەبارەی باشترین زانکۆ ئەهلییەکانی هەرێم بە هەمان شێوە گروپی A ناوی هیچ زانکۆیەکی تێدا نیە، بەڵام لە گروپی Bی ریزبەندییەکە بەم شێوەیە "زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی لە پلەی یەکەمدایە و زانکۆی جیهان لە سلێمانی لە پلەی دووەمدایە و زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە پلەی سێیەم دایە ".
لە مەراسیمەکەدا یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەربارەی پڕۆسەکە بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن وتی " بۆ ئەوەی بزانین ئێمە لە کوێین و لە چ ئاستێکداین و کلتووری کیبڕکێی زانستی لەنێوان زانکۆکانی هەرێمدا درووستبکەین کاری ڕیزبەندی بۆ زانکۆکان دەکەین"
وەزیری خوێندنی باڵا جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە کە زانکۆکان لە ناو گروپەکاندا بەپیى (ئەلفا بێتى) ئینگلیزى دانراون.
یەکەم: زانکۆ حکومیەکان
گروپى A: هیچ زانکۆیەک نەگەیشتۆتە ئەم ئاستە
گروپىB زانکۆکانى (کۆیە، سەڵاحەددین، سۆران، سلێمانى، زاخۆ)
گروپىC: زانکۆکانى (دهۆک، گەرمیان، هەولێرى پزیشکى، ڕاپەڕین).
گروپىD: زانکۆکانى (چەرمۆ، پۆلیتەکنیکى دهۆک، پۆلیتەکنیکى هەولێر، هەڵبجە، پۆلیتەکنیکى سلێمانى)
دوەم: زانکۆ تایبەتەکان
گروپىA: هیچ زانکۆیەک نەگەیشتۆتە ئەم ئاستە
گروپىB: زانکۆکانى (ئەمریکى لە سلێمانى، جیهان لە سلێمانى، زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیى لە سلێمانى)
گروپىC: زانکۆکانى (جیهان لە هەولێر، ئیشق لە هەولێر، کۆمار لە سلێمانى، نەورۆز لە دهۆک)