دوای ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕۆژی ٢٠١٥/١٢/٦ لە ڕێگەی "زانکۆلاین"ەوە ناوی دەرچووانی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم ڕاگەیاند، لەو چوارچێوەیەدا و بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان "٩١٨" خوێندکاری دەرچوو ناویان لە سەرجەم فاکەڵتی و سکوڵ و بەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین هاتووەتەوە .