ئەنجامی وەرگرتنی (2500) خوێندكاری دیكه لە زانكۆ و پەیمانگەكان ڕاگه‌یندرا * ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
بۆ ساڵی خوێندنى (٢٠١٥-٢٠١٦) زیاتر لە (2500) خوێندكاری دیكه لە زانكۆ و پەیمانگەكانى هەرێمى کوردستان وەرگیران. وه‌ك پێشتر ڕاگه‌یندرابوو كه (2500) بەهۆی هەڵەو كەمی هەڵبژاردن لەلایەن خوێندكارانەوە لەكاتی پڕكردنەوەی فۆرمی زانكۆلاین ناویان نەهاتبوه، بۆیه وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وه‌ك به‌ڵێنیدا بوو كه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ناوی ئه‌وانیش بگه‌ڕێته‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا هه‌وڵه‌كانی زۆر بەچڕی و وردی و دڵسۆزانە خسته‌كارو" سه‌رئه‌نجام ئه‌و ژماره خوێندكاره‌ش له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگیران. خوێندكارانى دوانزەی ئامادەیی دەتوانن لە ئەمڕۆ شەممە، ڕێكەوتی (٢٠١٥/١٢/١٢) لە سەعات (9)ی شەو بەدواوە لە ڕێگەی وێب سایتی ئەلیكترۆنی (www.regayzanko.com) بەبەكارهێنانی هەمان ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) كە پێشتر فۆرمی (زانكۆلاین)یان پێ بڕكردبوەو، دەتوانن ئەو شوێنە بدۆزنەوە كە لێیی وەرگیراون. http://www.mhe-krg.org/ku/node/2638