University of Raparin Logo

لەئەڵمانیا زەمالەی دكتۆرا بەدەستبهێنە

چاپکردن ئیمەیڵ

كۆلێجی نێودەوڵتی زانستە كۆمەڵایەتیەكان لە برێمەن پڕۆگرامی خوێندنی دكتۆرا پێشكەش دەكات، كە لەوەرزی پایزدا دەست پێدەكات، داواكارە سەركەوتووەكانی خوێندنی دكتۆرا درێژە بەخوێندن دەدەن لەیەكێك لەو بوارانەی كە لەلایەن ( BIGSSS ) دیاریكراوە.

A-بەڕێوەبردنی جیهانی و یەكخستنی هەرێمایەتی .

B-بیمەی ژیان، نایەكسانی وجۆری ژیان .

C-گۆڕینی ژیان لە ڕێگەی گۆڕینی ژینگەی كەلتوری كۆمەڵایەتی .

وەك داواكارێك پێویستە پرۆژەی توێژینەوەی خۆت هەبێت كە بەگشتی پەیوەندی بەو بابەتانەوە هەبێت كە دیاریكراوە. پێویستە ئاماژە بەناوی یەك یان دوو سەرپارشتیاری بەتوانا بكەی، ئەگەر ئاماژەیان پێ نەكەی ئەوا داواكاریەكەت لەبەرچاوناگیرێت.

تكایە سەردانی ماڵپەڕی ( BIGSSS) و فەكاڵتیەكانی بكە بۆ بابەتە پەسەندكراوەكانی توێژینەوە، بەگونجانت لەگەڵ بابەتە پەسەندكراوەكانی توێژینەوەی فاكەڵتی ( BIGSSS) ، ئێمە دلنیات دەكەینەوە لە باشترین سەرپەرشتیكردن.

پێویست ناكات ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەسەرپەرشتیارەكەتەوە بكەیت، تەنیا ئەوەندە بەسە كە لەنامەی مەبەستەكەتدا ناوەكانیان بنوسیت.

پشتگیری دارایی:

موچەی مانگانە بە بڕی ١٣٠٠ یۆرۆ دەدرێت بەوەرگیراوان بۆ ماوەی ٣٦ مانگ، لەدوای تەواوكردنی هەر سالێكی خوێندن بەسەركەوتویی. بەمەبەستی پشتگیریكردنی خوێندكارانی دكتۆراو بەدەستهێنانی سەربەخۆیی زانستی ( BIGSSS) تێچوونی ئەنجامدان و پێشكەشكردن و بڵاوكردنەوەی توێژینەوە دابیندەكات. هیچ داواكاریەكی تر بۆ خەرجی نییە لەبەرئەوەی مانگانە داواكارە وەرگیراوەكان مووچە وەردەگرن.

پێویستیەكانی وەرگیران: 

* بڕوانامەی ماستەر بەپلەی نایاب، یان (هاوتاكانی وەك دیبلۆمی و ماستەری ئەڵمانی) لەبوارێكدا كە پەیوەندیداربێت بەیەكێك لەو سێ بوارانەی كە دیاریكراوە، واتا زانستی سیاسەت ، كۆمەڵناسی ، دەرونناسی یان زانستە كۆمەڵاتەتیە پەیوەندیدارەكانی تر وەك یاسا ، هۆكارەكانی پەیوەندیكردن.ئەم بروانامە پێویستە لەمانگی (٧) لە ساڵی پێشكەشكردندا تەواوبێت، واتا دەتوانی داواكاری پێشكەش بكەی پێش ئەوەی كە ماستەرەكەشت تەواو كردبێت.

*توانستی زمانی ئینگلیزی 

IELTS: 7,5

TOEFL: paper-based : 600

 computer-based : 250

 internet-based : 100

 دوا وادەی پێشكەشكردن:

ماوەی پێشكەش كردن بۆ كۆرسی پایزی ٢٠١٦ لە مانگی ١١/ ٢٠١٥ دەستپێدەكات و لە ٢٠١٦/٢/١٥ كۆتای دێت.

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم بەستەرەی خوارەوە بكە:

http://www.bigsss-bremen.de/admissions/phd/overview/

لەئینگلیزیەوە، هیوا احمد